Hasan Hüseyin Kulaoğlu
09 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەرسیۆنێکدا بۆسەر پەکەکە لە ئیستانبوڵ، ژمارەیەک گومانلێکراو دەستگیرکران لەنێویاندا سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی بەیئۆغڵو، مەهمەت سەید بۆر کە سەربە هەدەپەیە.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئیستانبوڵ، بە مەبەستی ئاشکراکردنی چالاکییەکانی پەکەکە/کەجەکە لە هەشت شارۆچکەی سەربە پارێزگاکە ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان بۆسەر ١١ ناونیشان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی ١٢ گومانلێکراو.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە پۆلیسی هێزی تایبەت بەشداربوو، ژمارەیەک گومانلێکراو دەستگیرکران لەنێویاندا سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی بەیئۆغڵو، مەهمەت سەید بۆر کە سەربە هەدەپەیە.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، گەڕان و پشکنین بەردەوامە و رەنگە ژمارەی دەستگیرکراوان زیاد بکات.