Fahrettin İbrahim
06 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا رایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی سوپا لە باکووری عێراق، ھەشت تیرۆریست لە چالاکی خران کە لە ئامادەکاری ھێرشکردندا بوون بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ناوچەکە.
بە پێی راگەیەندراوێکی سوپای تورکیا، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسمانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی خواکورک، ئاڤەشین-باسیان و ناوچەکانی مەتینا-ی باکووری عێراق، 8 تیرۆریست لە چالاکی خران.
سوپای تورکیا جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەک حەشارگە و کۆگای چەک و تەقەمەنی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا 8 تیرۆریست لە چالاکی خران".