Ramal Abdullah Mahmood
06 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2018
كۆجائه‌لی – AA
په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په له بازنه‌ی ئه‌نقه‌ره، سری سوره‌یا ئۆنده‌ر خۆی راده‌ستی گرتووخانه‌ی كاندرا كرد ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دووه‌مین فه‌رمانگه‌ی سزاكانی دادگای ناوچه‌ی ئیستانبوڵ به‌تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به زیندانیكردنی ناوبراو بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و شه‌ش مانگ.
سری سوره‌یا ئۆنده‌ر كه دوای بڕیاره‌كه‌ی دووه‌مین فه‌رمانگه‌ی سزاكانی دادگای ناوچه‌ی ئیستانبوڵ سزاكه‌ی یه‌كلایی بوویەوه چووه دادگای كۆجائه‌لی و له‌وێ كاره‌كانی خۆی راییكرد. دوای هاتنهدهرهوهیشی له دادگا رایگه‌یاند كه به هۆی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر سزادانی خۆی راده‌ستی گرتووخانه‌ی كاندرا ده‌كات.
دواتر سری سوره‌یا ئۆنده‌ر و یاوه‌رانی به ئۆتۆمبێل گه‌یشته نزیك گرتووخانه‌ی جۆری ئێف-ی كاندرا.
له‌وێ سری سوره‌یا ئۆنده‌ر سووربوونی خۆی له‌سه‌ر قسه‌كانی خۆی دووپاتكرده‌وه و گوتی: "چیمان گوتبێت سوورین له‌سه‌ری. سڵاو له دۆستان. ئاشتی و دیموكراسی سه‌رده‌كه‌ون".
پاشان سری سوره‌یا ئۆنده‌ر چووه ناو گرتووخانه‌كه.