Muhammet Ali Kemal
08 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، دوێنێ لەئەنجامی هێرشەکان بۆ سەر پێگەی تیرۆریستان لەباکووری سووریا، 9 چەکداری دیکە کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بۆ سەر باکووری سووریا کە لە 24ی ئابدا دەستیپێکردووە و ئامانجی لێی لەناوبردنی هەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانە و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوورەکانە، درێژەی هەیە.
لە 107ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا و لەئەنجامی ئەو پێکدادانانەی هاتوونەتە ئاراوە، 9 چەکداری رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کوژران و ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش تێکشکێنرا.
لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەوە، 42 مین و دووهەزار و 8 بۆمبی دەستکرد لەو ناوچانە پووچەڵکراونەتەوە کە لەداعش پاککراونەتەوە.