Hasan Namlı,Muhammet Ali Kemal
08 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2016
دیاربەکر - AA
لە 3 گەڕەکی دەورووبەری شارۆچکەی لیجەی سەربە دیاربەکر، قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیرا.
لەراگەیەنراوێکدا کە لەلایەن پارێزگای دیاربەکرەوە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەکراوە بەمەبەستی کوشتنی لێپرسراوانی پەکەکە و هاوکارانیان و وێرانکردنی پەناگە، حەشارگە و پێگەکانی دانانی چەکە قورسەکانیان لە دەورووبەری لیجە، ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا.
باس لەوەشکراوە ئەو قەدەغەی هاتوچۆیەی لەپێناو پاراستنی سەر و گیانی هاووڵاتییان لەو ناوچانەی کە ئۆپەراسیۆنەکەی تێدا ئەنجامدەدرا و بەپێی بڕگەی پەیوەندیداری یاسای بەڕێوەبردنی پارێزگاکان، لە کاتژمێر 14:00ی رۆژی 6ی کانوونی یەکەمەوە جێبەجێدەکرا، و لە کاتژمێر 05:00ی بەیانی رۆژی 8ی کانوونی یەکەمەوە هەڵگیراوە.