Ali Kemal Akan
31 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە-AA
لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تا ئێستا،٧١٢ تیرۆریست کوژراون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا ئاماژەی بە زانیاری وردی ئۆپەراسیۆنەکە کردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتوو:
"لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، ٢٢ پێگەی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لە هێرشە ئاسمانییەکانی هێزی ئاسمانیی تورکیادا خاپوورکراون. بە پێی زانیارییەکان لە هێرشەکەدا، ٦٣ ئەندامی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لە ناوچەکە لە چالاکی خراون. لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەشەوە تا ئێستا ٧١٢ ئەندامی تیرۆریست کوژراون".