Özcan Yıldırım
31 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2018
ئهنقهره - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەت، بەکر بۆزداغ لهبارهی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون رایگەیاند "سنووری ئەم ئۆپەراسیۆنە ناوچەی عەفرینە. کاتێک ئەم ئۆپەراسیۆنە بە ئامانجی خۆی دەگات، تورکیا لێرە دەوەستێت، هیچمان نەگووتوە. ناوی ئەم ئۆپەراسیۆنە، ئامانجەکەی ئەمەیە. لە رووی ئۆپەراسیۆنەکەوە ئەمە سنوورەکەیەتی، بەڵام هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، ئەو ئۆپەراسیۆنەی دەکرێتە سەر منبج و رۆژهەڵاتی فورات، ئەمانە ئۆپەراسیۆنی جیاوازن".
بەکر بۆزداغ ئاماژهی بهوه كرد كه ئێمە دەڵێین ئامانجی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون عەفرینه و گوتی: "تیرۆریستانی نێو عەفرین و پاککردنەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانە. ئێمە زۆر بە روونی دەڵێین دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا. تورکیا بە هیچ شێوەیەک رەزامەندیی نیشان نادات و رێگە بە هیچ پێکهاتەیەک نادەین کە دەستەبەری دەوڵەتی تیرۆر بۆ پەکەکە بکات و ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر سنوورەکانی تورکیا، یەکپارچەیی خاکەکەی و گیان و ماڵی هاووڵاتییانمان کە لە ناوچەکە دەژین. پێویستیشە هیچ کەسێک ئەمە لە ئێمە چاوەڕێ نەکات''.
گوتیشی: "بهدڵنیاییهوه نابێت توركیا و ئهمریكا رووبهڕوو ببنهوه. ئێمه ههوڵدهدهین روونهدات، بهڵام ئهوه شتێك نییه تهنها به ههوڵدانی توركیا بێت. به ههمان شێوه ئهمریكاش پێویسته سهربازانی له گۆڕهپانهكهدا ئاگادار بكاتهوه لهبارهی رووبهڕوو نهبوونهوه لهگهڵ توركیادا، ئهوانیش پێویسته چاودێربن لهوهی لهگهڵ توركیا رووبهڕوو نهبنهوه".
بەکر بۆزداغ باسی لهوه كرد كه ئەمانە بابەتگەلێکن کە ئێمە هەستیارین لەبارەیانەوە، ئێمە نەمانشاردەوە و گوتمان ئەگەر پابەند نەبن، دەچینە ژوورەوە و گوتی: ئێستا هەمان شت بۆ منبج-یش دەڵێین، هەمان شت بۆ خۆرهەڵاتی فورات-یش دەڵێین، نیازی خۆمان ناشارینەوە. لە میانی قسەکردنمان لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا و کاربەدەستانی وڵاتانی دیکەشدا هەمان شت دەڵێین؛ تا ئەو کاتەی لێرە بوونی هەریەک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە، یەپەگە و داعش هەبێت، مانای ئەوەیە هەڕەشەی سەر تورکیا درێژەی هەیە، ناکرێت تورکیا لەگەڵ ئەم هەڕەشانەدا بژی. یان وەرن هاوکاریی ئێمە بکەن لە پاککردنەوەی ئەمانە یان ئێمە بە توانا و دەسەڵاتی خۆمان هەنگاو دەهاوێژین''.
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەت، بەکر بۆزداغ لهبارهی رێکاری یەکپۆشیی بۆ دەستگیرکراو و حوکمدراوەکان گوتی: ''یاساکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە. وەزارەتی داد لەوبارەیەوە هەوڵەکانی بە مەبەستی دەرکردنی چەند رێسایەک دەستپێکردووە. ئەوەندەی من ئاگادارم رێساکان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی. کاتێک ئەو رێسایانە جێبەجێ دەکرێن، حوکمەکانی یاساکە دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە''.