Fahrettin İbrahim
13 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2018
عەزاز - AA
سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد، گوندی عومهر سیمۆی سەر بە ناوچەی عهفرین باکووری رۆژئاوای سووریا له رێکخراوی تیرۆریستیی پهیهده/پهکهکه پاک کردهوه.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد گوندی عومهر سیمۆی باشووری ناوچەی عهفرین له رێکخراوی تیرۆریستیی پهیهده/پهکهکه پاککردووەتەوە.
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بە پشتیوانی سوپای سوریای ئازاد لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تاکو ئێستا ٥٢ خاڵ لە پێنج ناحیەی سەر بە ناوچەی عەفرین لە چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە پاککراونەتەوە کە پێکهاتوون لە سێ ئاوایی، ٣٤ گوند، یەک شارۆچکە و ١٤ چیا و گردی ستراتیجی.