Mazın Asad
20 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ئیسماعیل قارەمان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون رایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنەکە گونجاوە لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی و تاکە ئامانجی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و تیرۆریستانە".
ئیسماعیل قارەمان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون بۆ سەر عەفرین، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "ھیوای سەرکەوتن بۆ ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون دەخوازم کە ھێزەکانی سوپامان بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ سنوورەکانمان و رێگریکردن لە رێڕەوی تیرۆر لە باشووری سنوورمان دەستی پێکردووە. ئۆپەراسیۆنەکە گونجاوە لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی و تاکە ئامانجی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و تیرۆریستانە. ھیوای سەرفرازی بۆ سوپا قارەمانەکەمان دەخوازم کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بەڕێوە دەبات".