reva haci
04 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره-AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا باسی لە قه‌باره‌ی بازرگانی وڵاته‌كه‌ی کرد و رایگه‌یاند، "لە مانگی کانوونی دووەمەوە، قەبارەی بازرگانیکردنمان لەسەدا ٦.٣ زیادیکردووە، ئەمەش ئاماژەی ئەوەیە کە گەیشتنی دەستی پیشەسازان و بەرھەمھێنەرانی تورک بە بازاڕەکان چەندە بە ھێز بووە".
ئیبراهیم كاڵن له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی IMFه‌وه رایگه‌یاند: ''ئه‌مانه به ته‌واوی چهواشهكارین ده‌رباری ئابووری تورک. كه‌م و زۆر ده‌زانین ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه له‌كوێوه ئه‌نجام ده‌درێت. جارێكی دیکە جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه له‌وه‌ی كه چاودێری ئه‌مانه ده‌كه‌ین".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی گازی سرووشتی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست گوتی: ''ده‌مه‌وێت ئەوە بڵێم كه هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌وڵدان بۆ گوشەگیرکردنی توركیا له نۆكه‌ندی ئه‌نتاڵیادا مایه‌ی قبوڵ كردن نییه".
كاڵن گوتیشی "ده‌بێت هه‌موو كه‌سێک ئه‌وه بزانێت كه توركیا چاوپۆشی ناكات له به‌رامبه‌ر ئه‌مری واقعێكدا كه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌راستدا روویداوه جا له لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه بێت".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چیپراس گوتی: "نیشاندەری ئەوەیە کە ھەڵوێستێکی ئەرێنی و نیازپاکە. لەم باوەڕەداین کە کۆبوونەوەکانی سبەینێش ھەر لەم چوارچێوەیەدا ئەنجام دەدرێت".
ئیبراهیم كاڵن له‌باره‌ی جێبه‌جێ كردنی مۆدێلێكی هاوشێوه له منبج و رۆژهه‌ڵاتی فوڕات رایگه‌یاند: ''ئه‌وه له چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئێمه‌ن، هاوكات كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه به ده‌ست توركیاوه بێت".
كاڵن گوتیشی: "هه‌رگیز رێگه به دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسی تیرۆر و هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆسه‌ر توركیا له ناوچه‌كه‌وه ناده‌ین".
كاڵن زیاتر له‌سه‌ر پرسی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ڕێی منبج-ه‌وه گوتی: "ههروەک چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی نهخشهڕێگەکه(نەخشەرێگەی منبج) قسه‌مان كردووه، له‌گه‌ڵ رووسهكانیشدا رێككه‌وتووین"و دواتر رایگه‌یاند "دەبوایە ئەو نەخشەڕێگەیە لە ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا جێبەجێ بکرابایە. تاکیتیکی سەرقاڵکردن سوودی بۆ ھیچ کەسێک نییە".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا راشیگەیاند" پاڵپشتی كردنی نهخشهڕێگەکە وه‌ک دوو هاوپه‌یمان، دره‌نگ نه‌خستنی جێبه‌جێ كردنی زیاتری، بۆ په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانمان و ئاسایشی ناوچه‌كه له رووی قۆناغی سووریاوه گرنگیه‌كی مەزنی هه‌یه".
ئیبراهیم كاڵن باسی لە پرسی ناوچەی ئارام لە سووریا کرد و رایگەیاند: "ھەواڵەکانی پەیوەندیدار بەوەی لەسەر پرسی "ناوچەی ئارام" لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتووین، دوورە لە راستییەوە و لەمبارەیەوە دانوستانەکان بەردەوامن.''
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا،له‌باره‌ی قۆناغی ئاستاناوه رایگه‌یاند، "ئێمە بەشداریمان لە قۆناغەکانی جنێڤ و ئاستانادا کرد بەمەبەستی ھاویشتنی ھەنگاوی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و متمانە لە چوارچێوەی یەکپارچەیی خاکی سووریا، بەردەوامیش دەبین."
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له‌باره‌ی ده‌نگۆی په‌یوه‌ندی و دانوستان له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د گوتی:"یهكهکانی هه‌واڵگریمان له چوارچێوه‌ی ئاسایشی توركیا و له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له مه‌یدانی سووریادا له‌رووی ئاسایش و سه‌لامه‌تییه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ناوبه‌ناو ده‌شێت له‌په‌یوه‌ندیدابێت له‌گه‌ڵ تیمێک له ناوه‌نده جیاوازه‌كان به دیمه‌شقیشه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س، به‌و یه‌كانه‌ی رژێم كه لهقامیشلون. ئه‌مه دۆخێك نییه سه‌رسوڕمان دروست بكات ئه‌مه به واتای ناساندنی شه‌رعییه‌تی رژێم نایه‌ت به راسته‌وخۆ".
ئیبراهیم كاڵن گوتیشی: "بەلای ئێمەوە رژێمی ئەسەد شەرعییەتی لەدەستداوە و داھاتووی نابێت".
ئیبراهیم كاڵن له‌باره‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه گوتی: "با كه‌س گومانی نه‌بێت له‌وه‌ی كه به‌هه‌وڵی بێهوده چیتر ناتوانن ئه‌و پێكهاته‌یه به‌پێوه رابگڕن كه پێوسته بمرێت و له سهرەمەرگدایە." و رایگه‌یاند، "فه‌تۆ توانای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی له توركیادا نه‌ماوه. له‌نێو شه‌قامدا هه‌رگیز بهپیرهوهچوونێكیان نییه".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و رووسیا له رێككه‌وتنی هێزه ئه‌تۆمییه مه‌ودا مامناوه‌نده‌كان كه به رێككه‌وتنی 'INF'ناسراوه گوتی،''ئه‌مه بۆ ئێمه مایه‌ی نیگه‌رانییه".