Ramal Mahmood
01 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2016
رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە / پەکەکە بەمەبەستی بەنهێنی هێشتنەوەی چەکدارانی لە منبج کە دەکەوێتە رۆژئاوای رووباری فورات، پلانی ئەوە دادەنێت لەژێر ناوی "لیوای هەڵۆکانی منبج" و "لیوای هەڵۆکانی باکوور" بەردەوامی بە مانەوەی چەکدارەکانی بدات.
پەیەدە نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر بەپاڵپشتیی ئاسمانی ئەمریکا شارۆچکەی منبجی گرتە دەست، بە دوای رێگەچارەدا دەگەڕێت بۆ مانەوەی چەکدارەکانی لەناوچەکەدا.
بەپێی ئەو رێککەوتنەی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا کردوویەتی، پێویستە هەر دوای رزگارکردنی شارۆچکەکە لە دەست داعش، چەکدارانی پەیەدە / پەکەکە لە منبج بکشێنەوە و ناوچەکە بۆ شەڕکەرانی عەرەب چۆڵ بکەن.
ئەگەر لەئەنجامی پێداگیری تورکیا، ئیدارەی ئەمریکا ببێتە هۆی ئەوەی بەشێک لەچەکداران بگەڕێنەوە بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فوڕات، بەڵام ژمارەیەکی زۆری چەکداران لەناو شارۆچکەکەدا بەردەوامی بەمانەوەی خۆیان دەدەن.
پەیەدە بەمەبەستی شاردنەوەی بوونی خۆی ناوی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەکاردەهێنێت و بانگەشەی ئەوە دەکات کە جگە لەچەکدارانی خۆیان ژمارەیەکی زۆر گروپ، رێکخراوی دیکە لەژێر ئەو چەترەدا کۆبوونەتەوە.
دوای چڕتربوونەوەی گوشارەکانی تورکیا لەسەر ئەمریکا، پەیەدە / پەکەکە پلانی ئەوە دادەنێت لەژێر ناوی دیکەدا بەردەوامی بەمانەوەی خۆی بدات لە شارۆچکەکە.
پەیەدە لە بەشێک لە چاپخانەکانی شارۆچکەی قامیشلۆ کە سەربە پارێزگای حەسەکە سەدان ئاڵای بەناوی دوو لیواوە، دروستکردووە.
هەردوو جۆری ئاڵاکە بەدەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، کە لەسەر یەکێکیان نووسراوە "لیوای هەڵۆکانی منبج"، لەسەر ئاڵاکەی دیکەشیان نووسراوە "لیوای هەڵۆکانی باکوور".
رەنگی زەرد و سەوز کە پەیەدە / پەکەکە بەکاریان دەهێنن، لە نێو هەردوو ئاڵاکەدا دەبینرێن بەجۆرێک، رەنگی رووتەختی ئاڵاکە زەردن و ناوی لیواکان لەنێو چەماوەیەکی سەوزدا بە رەنگی رەش نووسراوە. وەک هێماش بۆ رووباری فوڕات هێڵی شینی بەشەپۆل لە ئاڵاکاندا دەبیرنێت.
رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە / پەکەکە لە ناوچە هاوسنوورەکانی تورکیا لەباکووری سووریا لە پارێزگای حەسەکە و شارۆچکەی کۆبانێ و عەفرین حوکمڕانە. لەهەوڵدایە بۆ پێشرەویی کردن بۆ رۆژئاوای رووباری فوڕات، دوای گرتنە دەستی شارۆچکەی منبج لەژێر ناوی "بەرەنگاربوونەوەی داعش"، ئامانجی ئەوەیە هێڵی جەرابلوس-عەزاری هاوسنووری تورکیا بگرێت و فراوانخوازییەکانی زیاتر بکات تا دەگاتە بەرامبەر شارۆچکەی رەیحانلی. پەیەدە / پەکەکە دەیانەوێت بە درووستکردنی ئەو پشتێنەیە دیوارێک دروست بکەن لەنێوان تورکیا-سووریا و درز بخەنە سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە.