Güç Gönel,Muhammet Ali Kemal
18 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ- AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن سەبارەت بە کێشەی دوولایەنەی ڤیزە لە نێوان ئەمریکا و تورکیا رایگەیاند ''دۆخەکە بەرەو خاڵێکی باش دەڕوات. وردەکارییەکان لە ماوەی چەند رۆژێکدا روون دەبێتەوە. ئەو شاندەی هاتوونەتە ئێرە بە دڵنیاییەوە بۆچوونی ئێمە دەبەنەوە بۆ واشنتۆن و دەیگەیەننە سەرووی خۆیان. من باوەڕم وایە لە ماوەیەکی کەمدا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێت. هیچ بیانوویەکیش نییە بۆ ئەوەی چارەسەر نەکرێت، دۆخێکی ئاڵۆز بوونی نییە کە گەیشتبێتە بنبەست''.
ئیبراهیم کاڵن لە میانی بەشدارییکردنی لە کۆڕبەندی TRT World و لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی تەرەتە خەبەردا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن ئاماژەی بەوەکرد کۆبوونەوەکان سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی ڤیزە لە نێوان تورکیا و ئەمریکادا، درێژەیان هەیە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا باسی لەوەکرد کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەردوولا ئەمڕۆش بەردەوام بووە و رایگەیاند ''دۆخەکە بەرەو خاڵێکی باش دەڕوات. وردەکارییەکان لە ماوەی چەند رۆژێکدا روون دەبێتەوە. ئەو شاندەی هاتوونەتە ئێرە بە دڵنیاییەوە بۆچوونی ئێمە دەبەنەوە بۆ واشنتۆن و دەیگەیەننە سەرووی خۆیان. من باوەڕم وایە لە ماوەیەکی کەمدا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێت. هیچ بیانوویەکیش نییە بۆ ئەوەی چارەسەر نەکرێت، دۆخێکی ئاڵۆز بوونی نییە کە گەیشتبێتە بنبەست''.
ئیبراهیم کاڵن هەروەها رایگەیاند ''ئێمە لایەنگری ئەوەین ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت. ئەوەش دەبینم کە ئەمریکییەکانیش بۆچوونیان بەو ئاراستەیەیە. بەڵام ئەو شاندەی کە هاتوون، دەسەڵاتی ئەوەیان پێنەدراوە کە ئەو کێشەیە لێرە کۆتایی پێبهێنن. بۆچوونی ئێمە دەبەنەوە و دەگەڕێنەوە واشنتۆن. ئێمە هیوامان وایە لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا هەنگاوی ئەرێنی لەوبارەیەوە بنرێت''.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا جەختی لەوەکردەوە کە کاری لە پێشینەی ئەو شاندەی هاتوون بریتییە لە چارەسەرکردنی کێشەی ڤیزە و سەبارەت بە بابەتە ناوچەییەکانیش ئەوان لەگەڵ هاوتاکانیان لە ئەمریکا، کۆبوونەوەیان کردووە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن تیشکی خستەسەر ئەوەی گۆڕانکاریی خێرا لە ناوچەکە روویانداوە و ئەوەی کە پێویست بوو لە ماوەی ١٠ ساڵدا رووبدات لە ماوەی چەند مانگێکدا روویداوە و هەندێک جاری دیکەش هەیە ئەو رووداوانەی پێویستە لە چەند مانگێکدا تەواویان بکەن، زۆر درێژ دەکرێنەوە.