Yusuf Aydın Deniz,1 23
15 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند "له دوێنێوه ئه‌وه به‌دیده‌كه‌ین كه ئاراسته‌یه‌ك به‌ره‌و باشی (ئابووری) ده‌ڕوات. له‌مه‌ودوا ئه‌و ئاراسته باشه بنه‌مای چاوهڕوانكراومانه كه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئیبراهیم كاڵن تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌نگی ئابووری نییه، به‌ڵام ناشكرێت بیر له‌وه بكرێته‌وه كه توركیا كاردانه‌وه‌ی نابێت به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان و گوتی: "پێشبینی ده‌كه‌ین له هه‌موو دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان له‌مه‌ودوا ئه‌م ئاساییبوونه‌وه‌ی ئابووری توركیا به‌هێزتریش بن".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئێستا توركیا خه‌ریكه ئه‌و قه‌یرانه ده‌كاته ده‌رفه‌ت، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی له‌م پێناوهنراون خۆی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌م قه‌یرانه ده‌كه‌نه ده‌رفه‌ت.
له‌باره‌ی رێژه‌ی بێكاریش له توركیا ئیبراهیم كاڵن گوتی: "به تایبه‌تی رێژه‌ی بێكاری بۆ كه‌سانی سه‌روو ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی و سه‌رتر له خوار له‌سه‌دا ١٠یه له ره‌وشێكدایه كه ئامانجه‌كه گه‌یشتۆته ده‌ورووبه‌ری له‌سه‌دا ٩،٧. ئه‌مه‌ش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئابووری له باره‌ی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاره‌وه به‌ره‌وپێشچوونێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینیووه".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وان ئه‌وه‌یه هه‌رچی زووه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته حكوومه‌تی ئه‌مریكا رێز له پرۆسه‌ی دادوه‌ری بگرێت له توركیا.
له‌باره‌ی چوونی خه‌ڵك بۆ ناو رێكخراوی تیرۆریستیشه‌وه گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن گوتی: "له ساڵی 2018دا، 61 كه‌س په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی تیرۆریستییه‌وه كردووه، ئه‌وه‌ش نزمترین ژماره‌یه له میانی 30 ساڵدا".
ئیبراهیم كاڵن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئه‌مڕۆ سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ و سبه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌دات.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستاناوه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پلان وایه كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌م له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئه‌یلوولدا له تاران ئه‌نجامبدرێت.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن باسی له‌وه كرد كه چه‌كدارانی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه ده‌ستیانكردووه به كشانه‌وه له منبج و ده‌ورووبه‌ری، گوتی: "چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه تیرۆریستانی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه به ته‌واوی بكشێنه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات".
ئیبراهیم كاڵن له‌باره‌ی لێدوانی كۆشكی سپی له‌باره‌ی برۆنسۆنه‌وه گوتی: "ئه‌گه‌ر باس له هیوابڕاوی بكه‌ین، ده‌كرێت وای ناوبنێین كه توركیا له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی خۆیدایە کە بۆ ئەوان هیوابڕانێكی قووڵه".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه توركیا ته‌نها كڕیارێكی فڕۆکەی جۆری ئێف ٣٥ نییه، به‌ڵكو یه‌كێكه له هاوبه‌شه‌كانی پڕۆژه‌كه و گوتی: "توركیا یه‌كێكه له هاوبه‌شه‌كان و لایه‌نه‌كانی پڕۆژه‌كه. تاكو ئێستا له میانی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی سهرشانیدا پاره‌ی دیاریكراویشی داوه".
ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مریكا له‌باره‌ی په‌كه‌كه و فه‌تۆوه هه‌نگاوی ئه‌وتۆیان نه‌ناوه و گوتی: "له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وه ساڵانێكه ئه‌وان ده‌ڵێن 'له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ توركیاین. زانیاری هه‌واڵگری سات به سات ده‌ده‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین لێی'، به‌ڵام كه سه‌یری هه‌نگاوی كرده‌یی ده‌كه‌ین له‌مباره‌یه‌وه له گۆڕه‌پانه‌كه به داخه‌وه ده‌بینین هه‌ماهه‌نگییه‌كی ئه‌وتۆ نییه كه له ئاستی داخوازییه‌كانی ئێمه‌دا بێت".