Sangar Hamad Azeez
09 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2016
ئەستێرەی هەڵبژاردەی سوید و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان زڵاتان ئیبراهیم ئۆڤیچ وەک باشترین یاریزانی خولی پلە یەکی فەڕەنسا بۆ وەرزی ٢٠١٥ -٢٠١٦ دەستنیشانکرا.
ئیبراهیم ئۆڤیچ لەم وەرزەدا لە کۆی ٢٩ یاریدا ٣٥ گۆڵی تۆمار کردووە و ١٣ گۆڵیشی بۆ یاریزانانی هاوڕێی دروست کردووە لە یانەکە.
ئەو یاریزانە لەلایەن رابیتەی یاریزانە پیشەگەرەکانی خولی فەڕەنساوە خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزەکەی پێبەخشرا.
لای خۆیەوە راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان لۆرانت بلانک ئاماژەی بەوە کرد کە ئیبراهیم ئۆڤیچ باشترین تەکنیکی هەیە لە تۆپی پێدا .
هاوکات ئەو رابیتەیە یاریزانی یانەی ئەتەلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ئەنتۆنیۆ گریزمان-ی وەک باشترین یاریزانی فەڕەنسی کە لەدەرەوەی وڵاتەکەی یاری بکات هەڵبژارد.