Salih Bilici
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە- AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن رایگەیاند "ئەندامانی سوپای سووریای ئازاد و یەکەکانی سەر بە سوپای تورکیا لە رێگەی پێگە دەستنیشانکراوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە عەفرین، بە شێوەیەکی پارێزراو درێژە بە پێشڕەوییەکانیان دەدەن. هەستیارییمان لەبارەی جیاکاریی لە نێوان تیرۆریستان و خەڵکی سڤیلدا، هاوشێوەی هەموو ئۆپەراسیۆنەکان، لەمەشیاندا لە بەرزترین ئاستدایە''.
ئیبراهیم کاڵن لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە گوتی: "تورکیا تا ئەمڕۆ لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەوە ستەم، خوێن، فرمێسک و خراپەی بۆ هیچ شوێنێک نەبردووە. بە پێچەوانەوە، وڵاتەکەمان پێی خستبێتە هەر جێگەیەکەوە، مرۆڤەکان لەو شوێنە بە ئاشتی و تەندروستیی درێژە بە ژیانیان دەدەن. ناوچەی قەڵغانی فورات بەرجەستەترین نموونەی ئەمەیە''.
گوتیشی: "ئامانجی له پێشینهی توركیا دهستهبهركردنی ئاسایشی سنوورهكانی و ئهمنییهتی گیان و ماڵی هاووڵاتیانییەتی. رێزمان بۆ یهكپارچهیی خاكی سووریا لهنێو هۆكارهكانی ئهم ئۆپهراسیۆنهدایه. له پێناو ئهوهی خوشك و برایانی عهرهب، توركمان و كوردمان لهو وڵاتهدا له ئاسوودهیی، ئاسایش و خۆشگوزهرانیدا له سووریادا بژین ئۆپهراسیۆنی لقی زهیتون به ئهركی سهرشانمان و به مافی دراوسێیەتی و برایهتی دهبینین و، دژ بە هیچ گرووپێكی نهژادی نییه، بهڵكو تهنها دژ به رێكخراوه تیرۆریستیهكانه. تاکو ناوچەکە بە تەواوی لە رێکخراوی تیرۆریستی پاک دەکرێتەوە، تا ئەوکاتەی خاوەنی راستەقینەی سووریەکان و سێ ملیۆن و نیو برامان کە لە وڵاتەکەمان دەژین، بە شێوەیەکی ئەمنی دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان، ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن هەروەها گوتی: "ئەندامانی سوپای سووریای ئازاد و یەکەکانی سەر بە سوپای تورکیا لە رێگەی پێگە دەستنیشانکراوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە عەفرین، بە شێوەیەکی پارێزراو درێژە بە پێشڕەوییەکانیان دەدەن. هەستیارییمان لەبارەی جیاکاریی لە نێوان تیرۆریستان و خەڵکی سڤیلدا، هاوشێوەی هەموو ئۆپەراسیۆنەکان، لەمەشیاندا لە بەرزترین ئاستدایە''.