Tuğçenur Yılmaz,Ramal Abdullah Mahmood
20 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند كه كوشتنی رۆژنامه‌وان جه‌مال خاشقچی پلان بۆداڕێژراو نه‌بووه به‌ڵكو "له ئاكامی شه‌ڕ گیانی له‌ده‌ستداوه".
باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له ئه‌نقه‌ره راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ی له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچییه‌وه به زمانی توركی بڵاوكرده‌وه. كه تیایدا هاتووه: "له نێوان جه‌مال خاشقچی و ژماره‌یه‌ك له گومانلێكراوان شه‌ڕ روویداوه و دواتر رووداوه‌كه گه‌وره بووه بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی خاشقچی. له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا گومانلێكراوان هه‌وڵیان داوه رووداوه‌كه په‌رده‌پۆش بكه‌ن".
له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رایی به‌رپرسانی سعوودی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا له‌وكاته‌ی خاشقچی له كۆنسوڵگه‌ری سعوودیه له ئیستانبوڵ له‌گه‌ڵ گومانلێكراوان كۆبۆته‌وه "به‌و ئاراسته‌ی ده‌خوازرا كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌دراوه و رووداوی نه‌رێنی لێكه‌وتۆته‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا نووسراوه: "له میانی ئه‌م رووداوه‌دا لێكۆڵینه‌وه له ١٨ هاووڵاتی سعوودی به‌رده‌وامه، شانشینی سعوودیه زۆر نیگه‌رانه له پێشهاته ناخۆشه‌كانی ئه‌م رووداوه. (شانشین) راستییه‌كانی ئه‌م رووداوه بۆ رای گشتیی ده‌خاته روو سزای هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌دات كه له‌و تاوانه‌وه گلاون".