Mohammed Baqi Hussein
20 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2018
دیاربه‌كر - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند، "ئێمه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین دیاربه‌كر بنیاتبنێینه‌وه، به‌ره‌وپێشی ببه‌ین، به‌رزی بكه‌ینه‌وه و بیگه‌یه‌نینه ئارامی و خۆشگوزه‌رانی نه‌ك به‌كاریبهێنین".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له شاری دیاربه‌كر بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری کرد و لە میانیدا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان گوتی:"ئه‌مڕۆ توركیا هه‌م له هه‌وڵی پاراستنی خۆی و هه‌م بنیاتنانی ئایندهیدایه. سوپاس بۆ خودا له هه‌ردوو بواردا مه‌ودای باشی بڕیوه".
ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه كه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان وه‌ك یه‌كن و گوتی،"ئه‌و فهتۆچییانهی خۆیان به تاك دۆلارییه‌ك فرۆشتووه به شه‌ڕه‌نگێزه‌ی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه موسڵمانان ده‌كوژن و ئه‌و تیرۆریسته جیاكارانه‌ی كه ته‌قه له وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، هیچ جیاوازییه‌كیان نییه".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن له‌م وڵاته سه‌ره‌تا ئێمه به‌رامبه‌ر خۆیان ده‌بیننه‌وه".
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، سه‌ره‌داوی هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌چێته‌وه هه‌مان جێ و گوتی، "بنج و بناوانی هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بۆ یه‌ك شوێن ده‌گه‌ڕێته‌وه جا ناو و ئایدۆلۆژیایان هه‌رچیه‌ك بێت".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "ئه‌وه‌ی كه بۆ ناسنامه‌یه‌كی نوێ و ده‌وڵه‌تێكی نوێ ده‌گه‌ڕێت، به‌م نزیكانه وه‌ك زۆر نموونه‌ی بینراوی دیكه ده‌یبینین كه ماڵ و نیشتمان و خێزان و شكۆی خۆی له‌ده‌ستده‌دات".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی قۆناغه جیاجیاكان پەیوەست بە پێشهاته‌كانی توركیاوه دوا و گوتی، "ئامانجی گەزی دره‌خته‌كان نه‌بوو، له 17-25ی كانوونی یه‌كه‌مدا یاسا، له‌چالاكیی خه‌نده‌ق و چاڵ هه‌ڵكه‌ندندا نیازیان حه‌ق، له سووریا داد، له 15ی ته‌مووزدا وڵاتی چاودێریكراو و له‌م شه‌پۆله ئابوورییه‌ی دواییدا به‌های دراو نه‌بوو. سوپاس بۆ خودا گه‌له‌كه‌شمان ئه‌و راستییه ده‌بینێت".