Hüseyin Yıldız
10 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2022
ئیدر - AA
ناوچە بەرزەکانی پارێزگای ئیدر، بە گوڵە رەنگاوڕەنگەکانی وەرزی بەهار رازونەتەوە.
لەگەڵ توانەوەی بەفری ناوچە سەختەکاندا، وەرزی بەهار بە هەموو جوانیەکانییەوە خۆی نمایش دەکات.
لەو ناوچانەدا کە ماوەی نزیکەی ٢٠ رۆژە بارانی وەرزی بەچڕی دەبارێت، سروشت بەتەواوی سەوز بووە و گوڵەکان دەستیان بە کردنەوە کردووە.
گوڵەکان بە رەنگەکانی مۆر و شین دیمەنێکی زۆر جوانیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
