Selman Aksünger
11 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2023
ئەمستردام - AA
سەدان هەزار گوڵی لالە کە لە چەندین خاڵی جیاوازی شاری ئەمستردام پایتەختی هۆڵەندا هەن، کوچە و کۆڵانەکانی ئەو شارەیان رازاندووەتەوە.
ئەمساڵ نۆیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی گوڵی لالە لە شاری ئەمستردام بەڕێوەچوو و تیایدا سەدان هەزار گوڵی لالە لە ٧٥ شوێنی جیاوازی ئەمستردام نمایش کران.
لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا، ٣٦ دەزگا بەشداربوون و سەدان هەزار گوڵی لالە کە لە هەزاران ئینجانەدا روێندرابوون، شەقام و کۆڵانەکانی شارەکەیان رازاندەوە.
بەرپرسی راگەیاندنی فێستیڤاڵەکە، ماریکی کلۆستێرس لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە بەهۆی ئەوەی لەناو شاری ئەمستردامدا گوڵی لالە پێگەیەکی تایبەت بەخۆی نییە، لەگەڵ بەڕێوبەری فێستیڤاڵەکەدا هەستاون بە ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە.
کلۆستێرس گوتیشی: "لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا فێستیڤاڵ رێکدەخەین. ئامانجمان بوو لەبری ئەوەی گوڵی لالە لە باخچەی نمایشەکان و ناوەندە گەشتیارییەکاندا بە بلیتی تایبەت نمایش بکرێن، لەو شوێنانەدا بێت کە تایبەتن بە ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییان".
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە دەیانەوێت نەک بەتەنها گەشتیاران بەڵکو دانیشتووانی شاری ئەمستردامیش لەگەڵ گوڵی لالە تێکەڵبن.
بڕیاریشە فێستیڤاڵەکە تا کۆتایی مانگی نیسان بەردەوام بێت.