Muhammet Ali Kemal
22 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2016
له‌ناوچه‌ی بایرامپاشای شاری ئیستانبوڵ دوای ئه‌وه‌ی ئاگرێک له بینایه‌کی سێ نهۆمی وه‌رشه‌یه‌کی درووست‌کردنی پێڵاودا که‌وته‌وه، ژماره‌یه‌ک کرێکار که گیریان خواردبوو له‌لایه‌ن تیمه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه‌وه رزگارکران.
تیمه‌کانی پۆلیس له‌کاتی گه‌یشتنیان به‌شوێنی رووداوه‌که چوارده‌وری ئه‌و بینایه‌یان گرت که ئاگره‌که‌ی لێ که‌وتبوویه‌وه. دواتر تیمه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه ده‌ستیان به کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی کهفهوه، کرد.
10 کرێکاری وه‌رشه‌که که به‌هۆی ئاگره‌که‌وه چووبوونه سه‌ربانی بیناکه و گیریان خواردبوو، له‌ڕێگه‌ی په‌یژه‌کانی تیمه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه رزگارکران، دواتر چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی پزیشکییان له‌شوێنی رووداوه‌که له‌لایه‌ن تیمه‌کانی ته‌ندروستییه‌وه بۆ کرا.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان ئاگره‌که سه‌ره‌تا له نهۆمی زه‌مینیی وه‌رشه‌که‌دا که‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادده خاوه‌کان به‌خێرایی ئاگریان گرتووه، ئاگره‌که ته‌واوی بیناکه‌ی له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا ته‌نیوه.
هه‌وڵه‌کان بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که له‌لایه‌ن تیمه‌کانه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه.