ئەنقەرە
سەرۆکوەزیران رەجەب تەیب ئەردۆگان لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبونەوەیەکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا، وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد دەوڵەتی دادپەروەر دەبێ ھەوڵ بدا یەکسانی لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵ و سەرجەم پێکھاتەکانی و خۆشگوزەرانی و ئاشتی بۆ ھەمووان بەبێ جیاوازی دابین بکا .
لە درێژەی وتارەکەیدا ئەردۆگان پرسی: ئایا کەی ھەوڵ دەدرێ جیاوازی لە نێوان کرێکار و فەرمانبەردا ھەڵبگیرێ. ھەروەھا گوتی "من وەک سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەیەکسانی دەڕوانمە خاوەنکار و کرێکارەکان، بەیەک چاو سەیری ٧٦ ملیۆن دانیشتووی تورکیا دەکەم".
جەختی لەوە کرد، دەبێ تورکیا چارەسەری پرسی یەکخستنەوەی کرێکار و وفەرمانبەران بکات و بانگھێشتی گشت لایەکیشی کرد کۆبوونەوەیەکی فراوان لەو بارەیەوە ئەنجام بدەن .
ئەردۆگان باسی لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە کرد لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا و گوتی "ئەگەر وڵاتێک نەتوانێ مافی فەرمانبەر و کرێکارەکانی بدا، ناتوانی بەرەو داھاتوو ھەنگاو بنێ".