ریاز
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی رەسمیی سعودیە، لە گەڕەکی مەنفوحە لە باشووری شاری ریاز، دەمەقاڵی لەنێوان چەند کەسێکی سعودی و کرێکارانی بیانی لەوشارە دروستبووە، پاشان لێیان بووە بە شەڕو چەندین ئامێری ترسناکی وەکو چەقۆو دەرنەفیسیان بەکارھێناوە.
ھەروەھا ھەندێ لە کرێکارە بیانییەکان بەردیان لەو سەیارانە گرتووە کە بەوێدا تێپەڕبوون.
بەپێی سەرچاوەکە کەسێکی سعودی گیانی لەدەستداوەو ١٧ کەسی دیکە لە ھەردوو لا بریندار بوون.
پۆلیس شەڕەکەی راگرتووەو چەندین گومانلێکراوی دەستگیرکردووە. تا ئێستا ھۆکاری دروستبوونی شەڕەکە نەزانراوە.
زیاد لەدوو حەفتەیە کێشەی کرێکارانی بیانی لەو وڵاتە سەری ھەڵداوەو حکومەتی سعودیە ھەزاران کرێکاری بیانی لەوڵاتەکەی کردووەتە دەرەوە بەبیانووی چوونە ناوەوەیان بە نایاسایی.