Adem Koç
15 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
مزگەوتی وانیکۆی مێژوویی لە ئوسکودار بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر تیایدا بەتەواوی لەکارکەوت.
بە پێی ئهو زانیارییانهی دەستکەوتوون، بە هۆکارێک کە هێشتا دیار نییە، ئاگر لە مزگەوتی وانیکۆی کەوتووەتەوە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان ژمارەیەکی زۆر لە تیمی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و، بە پشتیوانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سەربە فەرماندەیی ئاسایشی کەنار دەریاكان، ئاگرەکە کۆنترڵکراوه.

تیمەکان کە هەوڵێکی زۆریان خستەگەڕ بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، کارەکانی ساردکردنەوەیان تەواوکرد.
بە هۆی ئاگرەکەوە بەشێکی زۆری مزگەوتەکە سووتاوە و بەکەڵکی بەکارهێنان نەماوە.
لە راگهیهنراوێكدا، کە لە لایەن پارێزگای ئیستانبوڵەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە کاتژمێر ١٣:٣٠، ئاگر لە مزگەوتی وانیکۆی مێژوویی لە ناوچەی کاندیلی شارۆچکەی ئوسکودار کەوتووەتەوە.
لە راگهیهنراوهكهدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە دوا بە دوای رووداوەکە دەستبەجێ لە وشکانی و دەریاوە تیمی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنەکە کراون و، دەست بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کراوە.
مزگەوتی وانیکۆی لە ساڵی ١٦٦٥دا لە لایەن وانی محەمەد ئەفەندیەوە لە ناوچەی کاندیلی ئوسکودار دروست کراوە.
