Güç Gönel,Murat Paksoy
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
ئيستانبوڵ - AA
دواى كەوتنەوەى ئاگر لە دوو شوێنى جياوازی دارستانەكانى هەيبەليئادا، ئاگرەكە كۆنترۆڵكرا.
پارێزگاى ئيستانبوڵ لە راگهیهنراوێكدا ئاشكرایكردبوو، كاتژمێر ١٧:٠٧ لە دوو شوێنى جياواز لە دارستانەكانى هەيبەليئادا ئاگر كەوتەوە.
راگهیهنراوهكه ئاماژەى بەوەكردبوو، تيمەكانى ئاگركوژێنەوەى بەڕێوەبەڕايەتى دارستانى ناوچەكە، ئاگركوژێنەوەى گەورەشارەوانى ئيستانبوڵ و كارمەندانى كۆليژى سەربازیى لەگەڵ دوو هێليكۆپتەر كاريان بۆ كوژاندنەوەى ئاگرەكە كردووە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتبوو:
"لە هەوڵەكانى كوژاندنەوەى ئاگرەكەدا سێ هێليكۆپتەر و دوو فڕۆكەى كوژاندنەوەى ئاگر لە لايەن وەزارەتى كشتوكاڵ و دارستانەوە بۆ ناوچەكە نێردران. كارەكانى كوژاندنەوەى ئاگرەكە بەردەوامە، لێكۆڵينەوەيەكى گشتگير لە بابەتەكەدا دەستپێكراوە".
لاى خۆيەوە پارێزگارى ئيستانبوڵ عەلى يەرليكايا، لە رێگەى هەژمارى خۆى لە تويتەرەوە پهیامێكی لهبارهی ئاگرهكه بڵاوكردەوە و لە تويتەكەیدا هاتووە: "ئاگرەكە كاتژمێر ١٩:٤٥ كۆنترۆڵكرا. كارەكانى ساردكردنەوە بەردەوامە".