Sarmand Hameed
23 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە کۆتاییهات و جیاکردنەوەو ژماردنی دەنگەکانی دەستی پێکرد.
لە کاتژمێری هەشتی بەیانی بەکاتی ناوخۆی تورکیا ناوەندەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە و لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە داخران.
لە ٦ی ئایاری رابردوو، دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی هەڵبژاردنی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵی رەتکردەوە کە لە ٣١ی ئاداری رابردوو بەڕێوەچوو، و بڕیاریدا بە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان لە ٢٣ی حوزەیران.
بڕیاری دووبارەکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای ئەو تانانە درا کە لە لایەن ئاک پارتییەوە پێشکەش کرابوون.