Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
19 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
له ستافێكی ١٦ كه‌سیی كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگردا، كه به هۆی گه‌رده‌لووله‌وه كه‌وتووه‌ته وشكانی له ناوچه‌ی شیله‌ی ئیستانبوڵ، چواریان رزگاركرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، كاتژمێر ٠٤:٣٠ی ئه‌مڕۆ چوارشەممە، دوای هه‌واڵی ئه‌وه‌ی کە كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر له نزیك ناحیه‌ی ریڤا كه‌وتووه‌ته وشكانی، به‌له‌مه‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كراون.
به‌دووریی ١،٤ میلی ده‌ریایی له كه‌ناراوی ریڤا كه‌شتییه‌كه به‌رده‌وامبوو له‌وه‌ی به‌ده‌م شه‌پۆله‌كانه‌وه بڕوات، له‌به‌رئه‌وه كه‌شتییه‌كه له‌نگه‌ری گرت.
به هۆی ئه‌وه‌ی كه كاپتنی كه‌شتییه‌كه داوای هاوكاریی نه‌كردبوو، به‌له‌مه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان له ده‌ورووبه‌ری تاوەری چاودێریی ئانادۆڵو له گه‌رووی ئیستانبوڵ له‌چاوه‌ڕوانیدا مانه‌وه.
دوای چاككردنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه و نه‌مانی كێشه‌ی بزوێنهرەكهی، به‌ره‌و گه‌رووی ئیستانبوڵ به‌ڕێكه‌وته‌وه و به هۆی خراپی رەوشی كه‌شوهه‌واوه، به‌دووریی نیو میلی ده‌ریایی له كه‌ناراوه‌كه جارێكی دیكه له‌نگه‌ری گرته‌وه.
کەشتییەکە لەگەڵ خراپبوونی رەوشی کەشوهەوادا لە دەورووبەری کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە ناوچەی کارابورون لە پشتەوە کەوتووەتە سەر وشکانی. کەشتییە بارهەڵگرەکە ١٦ کارمەندی تیادابووە و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دزەکردنی ئاو، پیسبوونی ژینگە، حاڵەتی مردن یان برینداربوون، تۆمارنەکراون.
لە دەریاوە تیمی کورتارما-٧ و لە کەناراوەکانیشەوە تیمی دەربازکردن رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. گواستنەوەی کەشتیی رزگارکردنی نەنە خاتون، بۆ شوێنی رووداوەکە درێژەی هەیە.
هاوکات تیمەکانی سەربە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا و فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان، راسپێردراون.
- چوار لە کارمەندان رزگارکران
دەست بە رزگاکردنی کارمەندانی سەر کەشتییەکە کە بە هۆی باهۆزی بەهێزەوە ناتوانن لەسەر کەشتییەکە بمێننەوە، کراوە.
تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان دەستەبەری دەربازبوونی کارمەندان، دوای ئەوەی بەشی پشتەوەی کەشتییەکە بە بەندەرەکەوە بەستراوەتەوە، دەکەن.
ئەو چوار کارمەندەی کە گەیەندرانە وشکانیی لە لایەن تیمەکانی تەندروستییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە. کارەکان بە مەبەستی رزگارکردنی کارمەندەکانی دیکە درێژەی هەیە.