İsmail Özdemir,Ramal Abdullah Mahmood
16 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
نوێژی مردوو به شێوه‌ی ته‌رم ئاماده‌نه‌بوو له ئیستانبوڵ بۆ رۆژنامه‌وانی سعوودی و نووسه‌ر له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست جه‌مال خاشقچی ئه‌نجام درا كه له كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ كوژرا.
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی فاتیح له ئیستانبوڵ نوێژی مردوو به شێوه‌ی ته‌رم ئاماده‌نه‌بوو بۆ رۆژنامه‌وانی سعوودی و نووسه‌ر له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست جه‌مال خاشقچی ئه‌نجام درا كه ژماره‌یه‌ك هاوڕێی رۆژنامه‌وانی خاشقچیش كه له وڵاتانه‌وه هاتوون به‌شداریان له نوێژه‌كه‌دا کرد.
راوێژكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی یاسین ئاكتای له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه جگه له مزگه‌وتی فاتیح له دوای نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی كۆجاته‌په له ئه‌نقه‌ره و ژماره‌یه‌ك مزگه‌وتی دیكه له پارێزگاكانی دیكه‌ی توركیا نوێژی مردوو بۆ خاشقچی ئه‌نجام داوە .
لای خۆشیه‌وه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی میدیایی تورك-عه‌ره‌ب توران كشلاكچی له تویتێكدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی جگه له ئیستانبوڵ له چه‌ندین شوێن له سه‌رتاسه‌ری جیهان وه‌ك مه‌ككه، له‌نده‌ن، پاریس، واشنتۆن، ئیسلام ئاباد، جاكارتا، ره‌بات، تونس و كوێت نوێژی مردوو به شێوه‌ی ته‌رم ئاماده‌نه‌بوو بۆ جه‌مال خاشقچی ئه‌نجام ده‌درێت.