Baybars Can
15 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2021
دياربهكر- AA
ماوەی ٥٥٩ رۆژە دایکانی دیاربەکر لەبەردەم بارەگای لقی هەدەپە لە دیار بەکر ئێشکیان گرتووە و داوای گەڕاندنەوەی ئەو رۆڵانەیان دەکەن کە لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە رفێندراون بۆ چیا.
یەکێک لە دایکانی مانگرتووی بەردەم بارەگای لقی هەدەپە لە دیاربەکر بەناوی نیهال چیفتچی بەرپرسیارێتیی رفاندنی کوڕە تەمەن ١٤ ساڵانهکەی کە ماوەی نۆ ساڵە رفێنراوە، خستە ئەستۆی هەدەپە.
نیهال چیفتچی داواکاریی مرۆیی بۆ گوێگرتن لە دەنگی ئەو دایکانەی منداڵەکانیان لەسەر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە رفێنراون ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد.
فاتمە ئاکكوش یەکێکی دیکەبوو لەو دایکانەی کە لە ریزی دایکانی ئێشکگردایە، باسی لە نەهامەتییەکانی خۆی بەهۆی رفاندنی کوڕەکەی کرد کە ماوەی نۆ ساڵە رفێنراوە.
جێی ئاماژەیە، لە سێی ئەیلوولی ٢٠١٩ـەوە دایکانی دیاربەکر لەبەردەم بارەگای سەرەکی هەدەپە دەستیان بە ئێشکگرتن کردووە و داوای گەڕاندنەوەی ئەو رۆڵانەیان دەکەن کە براونەتە چیا.