شرنەخ
وەزیری كشتوكاڵی توركیا مەهدی ئێكەر سەردانی پارێزگای شرنەخی كرد و لە هۆڵی چالاكیی ئافرەتانی ئاكپارتی ئەو شارەدا گوتارێكی پێشكەشكرد و تیایدا بەبۆنەی هەشتی مارس پیرۆزبایی لە ئافرەتان كرد.
ئێكەر لەبارەی پرۆسەی ئاشتی گوتی: "ئیتر بە هیوای ئەوەین كۆتایی بە فرمێسكی دایكان بێ و چیتر تەرمی گەنج و لاوەكانی وڵات بۆ خانەوادەكانیان نەگەڕێنرێتەوە. ئێستا زۆر لایەن هەن دژی چارەسەركردنی پرسی كوردن لە توركیا. ئەوەتا دژایەتیی ئەردۆغان دەكەن. ئەوە شتێكی ئاساییە، چونكە كاتێك تورگوت ئۆزاڵیش هەوڵی چارەسەركردنی ئەو مەسەلەی دا هێرشی كرایە سەر و دژایەتیی كرا."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.