لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و بەسترانەوەی تەواوی کێشەکانی پەیوەست بەھەردوولا بە بارودۆخی سیاسی و راوەستانی زۆرێک لەپرۆژە یاسا گرنگەکان لەپەرلەمانی عێراق بەھۆکاری ئەو کێشانەوە، بەڵام تائێستا حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەنای بۆ دادگای فیدراڵی عێراقی نەبردووە و پەرلەمانتارێکی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە فراکسیۆنی ھاوپەیمانی کوردستانی دادگای فیدراڵی بەبێلایەن نەبوون تۆمەتبار دەکا.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی ھاوپەیمانی کوردستان ئەشواق جاف لەپەراوێزی گفتوگۆیەکی ژمارەیەک لەپەرلەمانتارانی کورد لەگەڵ چالاکوانان و ژمارەیەک لە کەسایەتیەکانی ھەڵەبجە دەربارەی پەسەندکردنی پرۆژەی بەپارێزگاکردنی ھەڵەبجە ئاشكرایكرد کە پەنابردن بۆدادگای فیدراڵی ئەگەرێکی باش نییە بەو پێیەی دادگای فیدراڵی بێلایەن نیە و بڕیارەکانی لەبەرژوەندی لایەنێکی دیاریکراوە.
ئەو پەرلەمانتارە بۆئاژانسی ئەنادۆڵۆ گوتی: "زۆربەی سیاسەتمەدارانی عێراق کۆکن لەسەر ئەوەی کە دادگای فیدراڵی بێلاین نییە، بەو پێیەی ئەگەر سەیری لێدوانە رۆژنامەوانیهكانیان بکەیت دادگای فیدراڵی بەوە تۆمەتبار دەکەن كه بێلایەن نیە، بڕیارەکانیشی ئاشكرا. کورد بۆیە پەنا بۆدادگای فیدراڵی نابا لەبەر ئەو ھۆکارەیە. من ناوی کەس ناھێنم و تەعلیقی زیاتریش لەسەر ئەم مەوزوعە نادەم چونکە شتهكه روونە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.