Salih Baran,Rewa Mahmood Hasan
26 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2019
ئەدیرنە - AA
لە میانی هەفتەی رابردوودا، سێ هەزار و ٨٩٩ کۆچبەر لە پارێزگای ئەدیرنە دەستگیرکراون.
لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاساییدا، تیمەکانی جەندرمە لە دەروازەکانی پارێزگاکە پشکنینەکانیان بەردەوامی پێ دەدەن.
لە میانی هەفتەی رابردوودا، سێ هەزار و ٨٩٩ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون کە زۆربەیان هەڵگری رەگەزنامەی ئەفغانستان و پاکستان بوون.
سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی سنوور لە یۆنان لە مانگەکانی دواییدا ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە دەستگیریان دەکەن، رەوانەی تورکیایان دەکەنەوە کە ئەمەش پێچەوانەی رێککەوتننامەی جنێڤ، پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەورووپا و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژبە ئەشکەنجە یە.
دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی، کۆچبەرەکان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ دەکرێن.