Sangar Hamad Azeez
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2016
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە هەوڵی کودەتا سەربازییەکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، رۆژنامەنووس نازلی ئیلیجاک لە شارۆچکەی بۆدرومی سەربە پارێزگای موغڵا دەستگیر کرا .
بە گوێرەی زانیارییەکان، لەسەر فەرمانی داواکاری گشتی ئیستانبوڵ، پۆلیسی خاڵێکی پشکنین لە گەڕەکی تۆربای شارۆچکەی بۆدرومی سەربە پارێزگای موغڵا لە میانی تێپەڕبوونی نازلی ئیلیجاک-ی رۆژنامەنووس بە خاڵەکەدا دەستگیریان کردووە.
لە ئێستاشدا ئەو رۆژنامەنووسە لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی موغڵا دەستگیر کراوە و دوای ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان، رەوانەی دادگای ئیستانبوڵ دەکرێت.