Sangar Hamad Azeez
16 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری گشتی پێشووتری نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆفی عەنان گرێدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمارەوە وەرگیران، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە چارەسەری کێشەی موسڵمانانی ستەملێکراوی ئاراکان کراوە لە میانمار.
لە پەیوەندییەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە هەرچی زووە دەبێت بەر بگیرێت لە توندوتیژییەکانی میانمار و هەروەها رێگە بە کۆمەکە ناردنی مرۆییەکانیش بدرێت.
ئەردۆغان ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی بەنگلادش و میانمار بۆ چارەسەری کێشەکان.