Hasan Tosun,Muhammet Ali Kemal
19 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، رایگه‌یاند "گه‌مارۆدانی ئه‌لباب به‌شێوه‌یه‌كی چڕ درێژه‌ی هه‌یه و ئیدی داعش به‌ته‌واوی هه‌ڵدێت. هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه به‌شێوه‌یه‌كی پێداگریانه درێژه‌ی هه‌یه و ده‌یبێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك هه‌ڕه‌شه‌بێت بۆ سه‌رمان ئه‌و ناوچانه‌یان لێ پاكده‌كه‌ینه‌وه. هه‌میشه ده‌ڵێم چی، ده‌ڵێم: ناوچه‌ی ئارام داماڵدراو له تیرۆر. ئه‌وه مافی ئێمه‌یه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ٣٢٥ ەمین کۆبوونەوەی موختارەکاندا گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: "ئازادی بەدیهێنانی ئاسودەیی و ژیانی مرۆڤەکانە بەشێوەیەکی شایستە. ئێمە لەبەر ئەمە کۆشش دەکەین. ئازادی بەپردی یاڤوز سوڵتان سەلیم، مەڕمەڕەی، تونێڵی ئۆراسیا و پردی ئۆسمانگازی و پردی چاناککالە و فڕۆکەخانەی پلە یەکدا تێدەپەڕێت".
گوتیشی: ''هەرگیز تا ئەمڕۆ سانسۆر نەخراوەتە سەر ئازادی بیروڕا، ئازادی باوەڕ بیرکردنەوە و لەمەودواش بەهەمان شێوە دەبێت''.
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات گوتی: "گه‌مارۆدانی ئه‌لباب به‌شێوه‌یه‌كی چڕ درێژه‌ی هه‌یه و ئیدی داعش به‌ته‌واوی هه‌ڵدێت. هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه به‌شێوه‌یه‌كی پێداگریانه درێژه‌ی هه‌یه و ده‌یبێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك هه‌ڕه‌شه‌بێت بۆ سه‌رمان ئه‌و ناوچانه‌یان لێ پاكده‌كه‌ینه‌وه. هه‌میشه ده‌ڵێم چی، ده‌ڵێم: ناوچه‌ی ئارام داماڵدراو له تیرۆر. ئه‌وه مافی ئێمه‌یه".
ئەردغان گوتیشی: "لە راستیدا ئۆپەراسیۆنی ئەلباب لە ماوەیەکی زۆر کورت‌دا تەواو دەبێت، هۆکارەکانی ئەو درێژخایاندنەشی باش دەزانین".
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد کە لەدوای ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە لە ١٥ی تەمووزدا، ٤٣ ھەزار کەس دەستگیرکراون، ٩٥ ھەزار کەس لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و رایگەیاند ''ناپاکی بەرامبەر بەحکوومەتێک دەکرێت و ئەوانەش کە ناپاکییەکەیان ئەنجامداوە لەنێو حکوومەتدا دەبن، ئێوە دیسان شتێکی نوێ بنیاتدەنێنەوە و ئەو میکرۆبانە، ڤایرۆسانە ھێشتا، ھەر لەوێن. شتێکی لەوجۆرە نابێت. ئەم داماڵین و پاککردنەوەیە ھێشتا تەواو نەبووە. کاری زۆرمان ماوە. دەبێت تەواو بێت و تا تەواونەبێت نابێت''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەبارەت بەڕێکخراوە تیرۆریستییەکان گوتی: "نه‌یانتوانی ئه‌م وڵاته له رێگه‌ی نه‌ژادییه‌وه دابه‌ش بكه‌ن، نه‌یانتوانی له رێگه‌ی مه‌زهه‌ب و حه‌ز و ئاره‌زوه‌وه دابه‌شی بكه‌ن. نه‌یانتوانی له رێگه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه به‌ش به‌شی بكه‌ن. نه‌یانتوانی له رێگه‌ی ئابوورییه‌وه بیڕووخێنن. ئیدی گولـله‌یان نه‌ما بیته‌قێنن. لەمه‌ودوا نۆرەی ئێمه‌یه، بۆ جارێكی دیكه رایده‌گه‌یه‌نم. توركیا وازی له به‌رگری هێناوه و چووه‌ته قۆناغی هێرشبردن".
راشیگەیاند: "رێگە بەهیچ کەس و لایەنێک نادەین بێن و بەچەتەکانیان هەڕەشەی تیرۆر و ناپاکیمان لێبکەن. با بزانن کە پێداگیرین لەسەر ئەوەی کە سەرچاوەی هەڕەشە لە کوێوە بێت دەچینە ئەوێ و سەری مارەکە پان دەکەینەوە".
دواتر گوتی: "له یەک ساڵ و شەش مانگی رابردوودا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخوازدا ٨٧١ سه‌رباز، پۆلیس و گوند پارێز، له‌گه‌ڵ ٣٣٧ هاووڵاتیی مه‌ده‌نیمان شه‌هید بوون. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار تیرۆریست كوژراون، نزیكه‌ی هه‌زار تیرۆریست و ئه‌وانه‌ی یارمه‌تیان داون ده‌ستبه‌سه‌ركراون. به‌ڵام هیچ كام له‌وانه له‌به‌رامبه‌ر ئازاری لهدهستدانهكانمان نیین".
ئەردۆغان وێرای ئاماژە دان بەوەی بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی سەرچاوەی تیرۆر، رایگەیاند "گۆڕەپانی بەرەنگاربوونەوەمان بەپرەنسیپی ئەوەی لەگەڵ تورکیا نەبێت لە دژیەتی فراوانتر دەکەین. ئەوانەی هەوڵدەدەن ئێمە بنێژن، ئێمە بەداچەقاندنی ئاڵا لە بەرزترین شوێن و بانگدان بەزایەڵەترین دەنگ، بەپتەوکردنی یەکڕیزی و پێکەوەییمان وەڵامیان دەدەینەوە".
سەرکۆماری تورکیا جەختی لەوەکردەوە هەموو رێگەیەک لەدژی وڵاتەکەی گیراوەتە بەر و گوتی: ''لە رێگەی دراوەوە گورز لە ئابوورییمان دەوەشێنرێت. بەمەبەستی دڵەڕاوکێ و نیگەرانکردنی بەرهەمهێنەران و بەکاربەران، هەموو رێگەیەک دەگرنەبەر. بۆ ئەوەی رێگری لە وەبەرهێنان بکەن و وەبەرهێنەران بتۆقێنن، هەموو دەرفەتێک بەکاردێنن. زۆر دامەزراوەی نێودەوڵەتی و لە سەرووی هەمووشیانەوە یەکێتیی ئەورووپا، تۆمەتبارکردنی نابەجێ لەدژی وڵاتمان دروست دەکەن. ئەمە هێشتا درۆی ئەو وڵاتانەی کە پێیان دەڵێین هاوپەیمان و هاوبەشی ستراتیجی، دوڕووییەکانیان کە گەیشتووەتە ئاستی دوژمنایەتی، ئەوانەم هەژمارنەکردووە. بەڵام دووبارە دەیڵێمەوە: 'چ راپۆرتێک ئامادە دەکەن، بیکەن، خاوەنی راپۆرتەکانی ئێمە لێرەن. ئێمە گوێ بەراپۆرتی هانس و جۆرج و ئەمانە و ئەوانە نادەین. گوێ لە راپۆرتی ئەحمەد و مەهمەت و ئایشێ و فاتیمە دەگرین''.