Ferdi Türkten
02 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (میت) لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە، مستەفا کاراتای کە دادوەرێک بووە و ئەندام بووە لە تۆڕی تاوانکاری فەتۆ و ماوەی هەشت ساڵە بڕیاری دەستبەسەرکردنی هەیە، دەستگیر کرا.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست کەوتووە، میت لەسەر بنەمای زانیاری یەکێک لە دراوسێکان کە شوێنی خۆشاردنەوەی تۆمەتبار مستەفا کاراتای ئاشکرا کردبوو، دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. دوای بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی شوێنەکە، کاراتای کە لە پیشەکەی دەرکرابوو و هەشت ساڵ بوو بڕیاری گرتنی بۆ دەرکرابوو، دەستگیر کرا.
لە کاتی دەستگیرکردنیدا، کاراتای خۆی لە ناو جلوبەرگەکانیدا حەشار دابوو.
هێزە ئەمنییەکان لە ناو ماڵەکەی ئەو تۆمەتبارەدا دەستیان گرت بەسەر چەندین کەلوپەلی ئەلیکترۆنی و بەڵگەنامەی ڕێکخراوەیی و ئەو ئامێرانەی کە بۆ مەبەستی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی ڕێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ بەکاری دەهێنا.
مستەفا کاراتای یەکێک لەو تۆمەتبارانە بوو کە وەک دادوەرێکی باڵا لە زۆر دۆسیەی گرنگدا بە ڕێنمایی فەتۆچییەکان ڕۆڵی هەستیاری هەبووە.