Rewa Mahmut Hasan
19 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ-AA
دوای تێپەڕبوونی دە ساڵ بەسەر کوشتنی رۆژنامەنووس هرانت دینک کە لەبەردەم رۆژنامەی ئاگۆسدا درایە بەر دەستڕێژی گولـلە، مەراسیمێکی یادکردنەوەی بۆ ساز دەکرێت.
مەراسیمەکە لە شوێنی رووداوەکە بەڕێوەدەچێت و بەهۆیەوە پۆلیسی ئیستانبوڵ چەند رێگایەکی بەڕووی هاتوچۆدا داخست.
ئەو کەسانەی مەبەستیان بە بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکەن دوای پشکنینیان لەلایەن پۆلیسەوە رێگەیان پێ دەدرا بچنە شوێنی یادکردنەوەکە.
هاوکات لە بیناکانی نزیک رۆژنامەی ئاگۆس چەندین نیشانشکێن جێگیرکراون تاکو ئاسایشی ناوچەکە و بەشداربووانی مەراسیمەکە لە هەر هێرشێک بپارێزن.