30 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، گوتى: "گه‌له‌كه‌مان به هه‌موو توانایه‌وه پشتیوانی له ئۆتۆمبێلی توركیا كردووه و خاوه‌ندارێتی ده‌كات، ده‌ستمانكردووه به وه‌رگرتنی داواكارییه‌كانیان".
ئەردۆغان لە هۆڵى ناوەندى كۆنگرە و كەلتورى گەل لە بێشتەپە لە رێورەسمى دابەشكردنى خه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنه‌لۆجیای توركیا (TÜBİTAK ) بۆ زانست و ئه‌كادیمیای زانست له توركیا (TÜBA )، باسى لە ساتە مێژووەكەى ناساندنى ئۆتۆمبيلى توركيا لە گێبزە كرد و گوتى:
"گه‌له‌كه‌مان به هه‌موو توانایه‌وه پشتیوانی له ئۆتۆمبێلی توركیا كردووه و خاوه‌ندارێتی ده‌كات، ده‌ستمانكردووه به وه‌رگرتنی داواكارییه‌كانیان. ئه‌م پرۆژه‌یه زیاد له‌وه‌ی کە به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله بۆ وڵاته‌كه‌مان، خاوه‌نی دیدێكه".
سەركۆمارى توركيا، جەختى لەسەر بەردەوامبوونيان لە پاڵپشتيكردنى زانايان و پرۆژە زانستييەكان كردەوە و گوتى:
"له‌پێناو پێگه‌یاندنی زانایانی داهاتوو و وه‌به‌رهێنه‌رانی ته‌كنه‌لۆجیا، ده‌ستمان به 'به‌رنامه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای داهاتوو' كرد. به‌ڕابه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و تهكنهلۆجیامان له دوو ساڵی داهاتوودا، 100 وه‌رشه‌ی تاقیکردنه‌وه-دروستكردن له 81 پارێزگادا داده‌مه‌زرێنین".
ئەردۆغان، دووپاتيكردەوە كە ئيتر وەبەرهێنانى زياتر لە بوارى زانست لە توركيا دەكەن وەك لە ئەورووپا و گوتى:
"توركیا له 2020دا ئه‌و هاوكارییه‌ی کە به‌بڕی نزیكه‌ی 80 ملیۆن یورۆ ده‌دات به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، بۆ توێژه‌رانی وڵاته‌كه‌مان به‌كارده‌هێنرێت".
هەروەها گوتى:
"پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیدی به‌وه نه‌مێنینه‌وه ببینه بازاڕی ته‌كنه‌لۆجیای نوێ، به‌ڵكو ببینه ولاتێك كه ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایانه به‌رهه‌مبهێنێت، به هه‌موو جیهاندا بڵاوی بكاته‌وه و خۆی ستاندارد دابنێت. رێگریان له ئۆتۆمبێلی شۆڕش كرد، به‌ڵام پشتیوان به‌خوا ناتوانن رێگه له‌به‌رده‌م 'ئۆتۆمبێلی سه‌رده‌مدا' بگرن".
سەركۆمارى توركيا، لە گوتارەكەيدا باسى لە پرۆژەى نۆكەندى ئيستانبوڵ (كەناڵ ئيستانبوڵ) كرد و گوتى:
"به دروستی بكه-بیخهرهكار-راده‌ستی بكه بنیاتی ده‌نێین، یاخود به بوودجه‌ی نیشتمانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، خۆ توركیا بۆ خۆی توانای ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی هه‌یه. بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت نۆکەندی ئیستانبوڵ دروست ده‌كه‌ین".