Meltem Öztürk
30 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2019
پەرلەمانى توركيا - AA
پرۆژە پێشنيارى ناردنى هێزى سەربازى بۆ ليبيا لە لايەن سەرۆكايەتى كۆماری تورکیا پێشكەشى پەرلەمان كرا.
پرۆژە پێشنيارى ناردنى هێزى سەربازى بۆ ليبيا بە واژۆى سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، نێردرايە سەرۆكايەتى پەرلەمانى توركيا.
لە پرۆژە پێشنيارەكەدا باس لە رووداوەكانى ليبيا دەكات لە پاش شوباتى ٢٠١١وە، هەوڵەكان بۆ بونيادنانى دامەزراوە ديموكراسييەكان كە بە هۆى پێكدادانە چەكدارييەكانەوە رووبەڕووی شكست بووە و وڵاتەكەى دابەش كردووە.
پرۆژە پێشنيارەكەى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا، جەختى لەسەر ئەوە كردەووە كە ئەم داواكردنە لە چوارچێوەى رێككەوتنامەی ئاسايش و هەماهەنگى سەربازييە كە لەگەڵ حكومەتى ويفاقى نيشتيمانى ليبيا واژۆكراوە، بە گوێرەى رێككەتنامەكە، ئەگەر هاتوو ليبيا رووبەڕووی هەر هەڕەشەيەكى سەربازى و پێويستى بە دامەزراوەكردنى سوپاكەى لە رووى ديسپلين و راهێنانى سەربازى و لێهاتوويى جوڵانەو و راوێژكارى بوويەوە ئەوە توركيا هاوكارى سەربازى دەكات.
لە پرۆژە پێشنيارەكەدا هاتووە:
" حكومەتى ويفاقى نيشتيمانى ليبيا، داواى هاوكارى سەربازى توركياى كردووە بۆ بەرەنگاربوونەوى هەڕەشەكانى سەر سەقامگيرى و يەكپارچەيى خاكى ليبيا، رێكخراوە تيرۆريستييەكانى داعش، ئەلقاعيدە، گروپە چەكدارەكانى دەرەوەى ياسا و كۆچى ناياسايى. "