Çiğdem Münibe Alyanak,Sefa Mutlu
30 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سوورییانه‌ی ئاشكراكرد كه له ئیستانبوڵ نیشته‌جێن و رایگه‌یاند "له‌ئێستادا ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووریا له ئیستانبوڵ 474 هه‌زار و 679 كه‌سه و 110 هه‌زار هاووڵاتی سووریا ره‌گه‌زنامه‌ی توركیایان پێدراوه".
سوله‌یمان سۆیڵو له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه هه‌نوكه‌ییه‌كانی توركیا دا.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نووسانه‌وه گوتی: "ئه‌ركی ئێمه نییه به‌رله روودانی هێرشه‌كان، لێكۆڵینه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌ته‌وه ئه‌وكات ئه‌ركی سه‌ر شانمانه به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌كه بكه‌ین. ئه‌نجامده‌رانی هیچكام له‌م هێرشانه به نه‌زاندراوی نه‌ماونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر له پشتی هێرشهكانیشهوه گرووپ و پێكهاته‌یه‌ك بدۆزینه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌وانیش ده‌كه‌ین".
سوله‌یمان سۆیڵو له باره‌ی دیارده‌ی كۆچكردن بۆ ئیستانبوڵ رایگه‌یاند "پێویسته پرسی كۆچ ته‌نها وه‌ك پرسی په‌نابه‌رانی سووریا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ نه‌كرێت. له‌مڕۆدا له زۆر شوێنی جیهانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی جددی لێشاوی كۆچ هه‌یه. له میانی یەک ساڵدا، 445 هه‌زار كۆچبه‌ری نایاساییمان ده‌ستگیركردووه. ئه‌مه لێشاوێكی گه‌وره‌یه كه رۆژئاوا هۆكاره‌كه‌یه‌تی. له‌مساڵدا 105 هه‌زار كۆچبه‌ری نایاساییمان ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانی خۆیان كردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ساڵی رابردوو ئه‌م ژماره‌یه نزیكه‌ی 68 هه‌زار بوو".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سووریایانهشی ئاشكراكرد كه له ئیستانبوڵ نیشته‌جێن و گوتی: "ساڵی رابردوو 28 هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی له ئیستانبوڵ ده‌ستگیركراون، به‌ڵام له‌مساڵدا ئه‌و ژماره‌یه بۆ 117 هه‌زار كۆچبه‌ر به‌رزبووه‌ته‌وه. له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا 100 هه‌زار كۆچبه‌ری سووریا كه كارتی نشینگه‌یان له ئیستانبوڵ نه‌بووه ناردووه‌ته‌وه ئه‌و شارانه‌ی له‌سه‌ر كارتهكانیانه. له‌ئێستادا ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه سووریانه‌ی له ئیستانبوڵ نیشته‌جێن، 474 هه‌زار و 679 كه‌سه".
سوله‌یمان سۆیڵو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه 110 هه‌زار هاووڵاتی سووریا مافى هاووڵاتیبوونیان پێدراوه، له‌م ژماره‌یه‌ش 53 هه‌زاریان كه‌سانی پێگه‌یشتوو و 57 هه‌زاریان منداڵن و گوتی: "ئه‌م كه‌سانه تایبه‌تمه‌ندی گرنگیان هه‌یه پزیشك، مامۆستا، ئه‌ندازیار، بازرگان، كاسبکار، زانا، مامۆستای زانكۆ و قوتابی سه‌ركه‌وتوون. به‌رده‌وامیش ده‌بین له هه‌ڵاوێركردنی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما".