ئەنقەرە
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە (کۆمەڵکوژیی دەرسیم) لەساڵی١٩٣٧ لەلایەن دەوڵەتی تورکیا بەسەرۆکایەتی پارتی گەلی کۆماری HPC گوتی " ئەوەی لە دەرسیم قەوما، ھیچ تاوانێکی ئاکەپەی تیا نەبوو بەڵام ئەو پارتە داوای لێبووردنیکرد، لێدوانەکانی سەرکۆماری ئەو کاتە (عیسمەت ئینیۆنۆ) زۆر سەرنجڕاکێشن گوتوویەتی تاڵانچییەکانمان دەستگیرکرد، باشە تاڵانچییان کێ بوون ؟ ھەموو ئەوانە لە لایەن رۆژنامەی (تان)ەوە بڵاوکرانەتەوە، بەرپرسی ئەو رۆژنامەیەیش ئەحمەد ئەمین یاڵمانە، ھەموواندەزانن ئەحمەد کێیە، ئەندامێکی ناوداری پارتی گەلی کۆماری جەھەپەیە و رۆژنامەکەیشی ئورگانی ئەو پارتەیە".
ئەردۆغان لەبارەی کۆمەڵکوژیی لەدەرسیم زیاتر گوتی" پشتیوان بەخوا لەپەرلەمان یا لە شوێنێکی دیکەدا ئەو بەڵگانە ئاشکرا دەکەین کە ھەموویان لە بەردەستمانن، وشەی تاڵانکەر لە لایەن عیسمەت ئینۆنۆ بەکارھێنراوە بەڵام ئەمڕۆ جەھەپە دەڵێ ئەردۆغان بەکاری ھێناوەو بە بیانووی ئەو وشەیە لە دەرسیم خەڵکی مەدەنی کوشتووە. جەھەپە تا ئەمڕۆ داوای لێبووردنی نەکردووە و کاربەدەستانی ئێستای ئەو حیزبە نایانەوێ داوای لێبووردن بکەن".
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەردۆغان لەبارەی ژنان قسەی کردو بەبیری ھێنایەوە ژنان لەپێشوودا ئەگەر باڵاپۆش بوون بوونایە "روو بەڕووی ستەم دەبوونەوە، بەڵام ئێستا ژیان و کەرامەتی ئەوانە پارێزراوە. ئەگەر سەرکۆمار نەتوانێ ھاوسەری خۆی بباتە کۆشکەوە و وەزیرەکان نەتوانن لەگەڵ ھاوسەرەکانیان سەردانی کۆشک بکەن، ئەوا لێرەدا دیموکراسی کەمو کەسری ھەیە".
ئەردوغان ئاماژەی بە ژیانی خەڵکدا و گوتی" جارێکی دیکە پارێزراوی ژیانی خەڵکمان سەلماند لە وڵاتدا، کێ مافی ئازادی پەروەردەی خەڵکانی دیکەی بن پێ دەخست؟ کێ بوون ئەوانەی نەیاندەھێشت ژن و کچە محەجەبەکان سەردانی دامودەزگا گشتییەکان بکەن؟ ئایا ئەوانە کەمینە بوون یا زۆرینەی ئەم وڵاتە؟ کەمینە بن یا زۆرینە، کاری خۆیانیانکرد".