ئەمڕۆ شەممە، ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، جەختیکردۆتەوە کە ئەنقەرە پابەندی رێککەوتنەکانییەتی لەگەڵ هەولێر.
له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م، ڕه‌وشی ئه‌منی و سیاسیی عیراق، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق تاوتوێ كراون.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا، ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و ئه‌ردۆغانی ئاشكرا کردووە.
بەگوێری هەواڵی ماڵپه‌ڕەکە، سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ توركیا له‌باره‌ی پرسی وزه و ڕێككه‌وتنی وزه‌ی هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره و كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بووە. سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا دووپاتیكردۆتەوه، ئەنقەرە پابه‌نده به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیمزایکردووه.
هه‌روه‌ها توركیا پشتگیریی له دانوستان و گفتوگۆی نێوان کاربەدەستانی هەولێر و بەغدا كردووه. بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو له به‌رژوه‌ندیی هه‌مووان.
شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی نێچرڤان بارزانی، عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، گوته‌بێژی حكومه‌ت سه‌فین دزه‌یی به‌شداریانكردوه.
شاندی توركیا پێکهاتوون لە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، تانه‌ر یڵدز وه‌زیری وزه و سەرچاوە سروشتییەکان و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران.
رۆژی هه‌ینی 14ی شوبات. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی هاوڕێی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له شاری ئه‌سته‌نبوڵ كۆبوونه‌وه.
شاندەکەی هەرێمی کوردستان شه‌و گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر.