Muhammet Ali Kemal
09 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2017
ئەنقەرە- AA
بە پێی ئەو راگەیەنراوەی کە لە لایەن ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی ''٩ی ئایار رۆژی ئەورووپا''وە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکردووە لە تورکیا رۆژی ٩ی ئایار کە لە هەمان رۆژدا و لە ساڵی ١٩٥٠ کە تێیدا راگەیەنراوی مێژوویی شومان پەسەند کرا، لەو ساڵەوەی کە تورکیا بۆ ئەندامێتیی یەکێتییەکە لە ١٩٩٩دا خۆی تۆمارکردووە، وەک ''رۆژی ئەورووپا'' یاد دەکاتەوە.
سەرکۆماری تورکیا باسی لەوەکردووە لە دۆخێکی وەک ئەوەی ئێستادا کە ناسەقامگیریی لە هەڵکشاندایە، لەناو سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە دەرەوەی ئەو سنوورانەش، رووداوگەلێک روودەدەن کە ئەو چێرۆکی سەرکەوتنە بە شێوەیەکی جددیی دەخەنە ژێر تاقیکردنەوەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی ژینگەی رێورەسمی ئاهەنگەکانی یادی ٦٠ ساڵەی پەیماننامەی رۆما، زیاتر مشتومڕی داهاتووی یەکێتییەکەی پێوە دیاربوو وەک دیمەنی ئاهەنگ و رێورەسمەکە لە کەشێکی رەشبینانە کە نیگەرانییەکان هێناوێتی، بەڕێوەچوو، هەروەها رایگەیاندووە: "به داخه‌وه نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك جیاكاری، ره‌گه‌زپه‌رستی كولتووری، نه‌یاربوونی بیانی و دژایه‌تیكردنی ئیسلام له كیشوه‌ره‌كه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه. پارته راستڕه‌وه‌كان كه تادێت ده‌نگیان زیاد ده‌كات و ده‌گه‌نه ئاستی یه‌كلاكه‌ره‌وه له سیاسه‌تدا، ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسیی ئه‌ورووپا به دیل ده‌گرن. ده‌بینین كه زۆرێك له سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌وروویا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كورت مه‌ودادا بێ ده‌نگ و بێ كاردانه‌وه ده‌مێننه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و لێشاوانه كه هه‌ڕه‌شه له به‌ها دامه‌زرێنه‌ره‌كانی یه‌كێتییه‌كه و داهاتووی هاوبه‌شی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن".
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا هەروەها رایگەیاندووە: ''وڵاتەکەمان کە لە رووی مێژوویی، جوگرافی و کولتوورییەوە چەندین سەدەیە بەشێکە لە ئەورووپا، پرۆسەی بە ئەندامبوونی لە یەکێتیی ئەورووپادا کە وەک ئامانجێکی ستراتیجی تەماشا کردووە، لەسەر بنەمای رێزگرتنی لە لایەن هەردوولاوە، یەکسانی و بەرژەوەندیی هاوبەش، دەیەوێت ئەو پرۆسەیە بەردەوام بێت. لە قۆناغێکدا کە قەیرانی پەنابەران گەیشتە لووتکە، ئەو هاریکارییەی لەگەڵ ئەورووپادا کردمان، بەرجەستەترین نموونەی ئەو تێگەیشتنەیە''.