Sarp Özer
09 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2017
ئەنقەرە- AA
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیادا بۆسەر ئەو تیرۆریستانەی لە هەریەک لە ناوچەکانی گارا، ئاڤاشین-باسیان، زاپ و مەتینای باکووری عێراق بوون و لە حاڵەتی ئامادەباشییدا بوون بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکان، ٤ ئەشکەوت، ٣ پەناگە و ٣ کەمپی جیاوازی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز خاپوورکران.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر پێگەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە باکووری عێراقن و لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بوون بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی تورکیا ئەنجامداوە.
لەو هێرشانەدا کە فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە هێزی ئاسمانیی تورکیا بۆسەر هەریەک لە ناوچەکانی ناوچەکانی گارا، ئاڤاشین-باسیان، زاپ و مەتینای باکووری عێراق ئەنجامیانداوە، ٤ ئەشکەوت، ٣ پەناگە و ٣ کەمپی جیاوازی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز خاپوورکراون.