Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood
09 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "یەکێک لەو بەڵێنە هەرە گرنگانەی کە بە گەلەکەمانمان داوە لە رۆژەڤدا، نەمانی تیرۆرە لە تورکیا. لەم پێناوەدا پێداگیرانە بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەمان. هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا تورکیا لە هەموو سووچێک‌دا بە رادەیەکی بەرچاو بەسەر تیرۆردا زاڵ ببێت. تورکیا ببێتە وڵاتێک کە بە خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنان زیاتر و گەشەکردن لە بواری وزە و سەرچاوەکاندا".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە میانی بەشداریکردنی لە ١٣ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی بەرگری، گوتارێکی پێشکەش کرد.
بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا گرنگی بە ئاسایش و سەقامگیری هەموو وڵاتێک دەدات و، گوتی: "چۆن گرنگی به پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانمان، یه‌كپارچه‌یی خاكمان، سه‌روماڵمان بده‌ین، به‌و جۆره‌ش گرنگی به ئاسایشی هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ش ده‌ده‌ین. سیاسه‌تی ئه‌منیمان له‌سه‌ر پارستنی مرۆڤ و ژیانی مرۆڤ بنیات ده‌نێین. له كاتێكدا ئاسایشی وڵات ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین، له هه‌مان كاتدا باوه‌شمان بۆ ملیۆنەها زیانلێكه‌وتووی جه‌نگ كردووه‌ته‌وه. ئه‌مه راستییه‌كه پێویسته هه‌موو مرۆڤایه‌تی بیبینێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بە بیری هێنایەوە بە پێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تورکیا لە هەموو وڵاتان زیاتر باوەشی بۆ پەنابەران کردووەتەوە و، گوتی: "جگه له هاوكاریی مرۆیی، له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریشدا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانانماندا له هه‌ماهه‌نگیداین. هه‌رگیز چاوپۆشی لە هیچ رێكخراوێكی تیرۆریستی ناكه‌ین".
بینالی یڵدرم بە بیری هێنایەوە لە تورکیا لە قۆناغی ئاژانسی ئاسمانیی نیشتیمانیدایە و، گوتی: "هەروەها دەستمان بە درووست‌کردنی مانگی دەستکردی خۆماڵی پەیوەندییکردن بە پشتبەستن بە سەرچاوە لۆکاڵییەکان، کردووە. هاوکات کارەکانمان بە مەبەستی درووست‌کردنی سیستمی بەرگریی نوێ، بێ هیچ وچانێک بەردەوامە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پێویستە هەموو کەس لەوە دڵنیا بێت تورکیا لە جاران بەهێزترە و، گوتی: " تورکیای سبەی لە تورکیای ئەمڕۆ بەهێزتر دەبێت. ئەمڕۆ لە رووی ئابوورییەوە ١٧ەهەمی جیهان و ٦ەمی ئەورووپاین. لەوەش گرنگتر گرەنتیکاری ئاشتین لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکە. وەک چۆن ئاسایشی ئەورووپا بە بێ تورکیا ناکرێت بیری لێبکرێتەوە، بەو جۆرەش چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە بێ تورکیا مەحاڵە. سیستمی حكوومه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه به گشت‌پرسیی نوێ هێناومانه، ئیدی ده‌بێته سه‌ره‌تای قۆناغی هه‌میشه سه‌قامگیری وڵات و ده‌سه‌ڵاتی به‌هێز. به‌و شێوه‌یه‌ش توركیایه‌كی رزگاربوو له بۆشایی ده‌سه‌ڵات كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ناسه‌قامگیری سیاسیی و ده‌سه‌ڵاتی لاواز بوو، به هه‌ڵنانی هه‌نگاوی دڵنیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر رێگاكه‌ی".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە بێ‌وچان بەردەوام دەبن لە هەنگاوەکانیان بۆ گەشەپێدانی ئابووری تورکیا و، گوتی: "پێویسته له‌سه‌رمان قه‌ره‌بووی ئه‌و ساڵانه بكه‌ینه‌وه كه له‌ده‌ستچوون. له كاتێكدا له لایه‌ك رێوشوێن دژی هه‌ڕه‌شه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر، له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی، برایه‌تی و خۆشگوزه‌رانی".
بینالی یڵدرم رایگەیاند کە تورکیا دەچێتە ناو قۆناغێکی نوێ و، گوتی: "ئێستا ده‌چینه قۆناغێكی نوێوه. له‌م قۆناغه‌دا ئیدی كارمان به‌رهه‌می زیاتر، دامه‌زراندن و هه‌لیكاری زیاتر، هه‌نارده‌ی زیاتر و خۆشگوزه‌رانیی زیاتر ده‌بێت. ئه‌مه ته‌نها بۆ توركیا نییه، پێویستییه‌كی ناوچه‌كه‌یه. توركیا له لایه‌ك هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاشتی، برایه‌تیی و خۆشگوزه‌رانیی گه‌له‌كه‌یه‌تی و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له هاوكاریكردنی دۆست براكانمان به بێ مه‌رج و له خۆشی و ناخۆشیدا".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم تیشکی خستە سەر ئەوەی یەکێک لەو بەڵێنە هەرە گرنگانەی بە گەلی تورکیان داوە لە رۆژەڤدا نەمانی تیرۆرە و، گوتی: "لەم پێناوەدا پێداگیرانە بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەمان. هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا تورکیا لە هەموو سووچێک‌دا بە رادەیەکی بەرچاو بەسەر تیرۆردا زاڵ ببێت. تورکیا ببێتە وڵاتێک بە خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنان زیاتر و گەشەکردن لە بواری وزە و سەرچاوەکاندا".