Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
06 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''تورکیا ئەمڕۆ دەست بە کارێک دەکات کە دەبووایە ١٠ ساڵ لەمەوبەر دەستیپێبکات. لەبەر ئەوەش زۆر دڵم تەنگە. چونکە ئێمە زۆر دەمێک بوو ناوندی کو‌لتووریی ئەتاتورکمان تەواوکردبوو و خستبوومانە خزمەتی گەلەکەمانەوە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداریی لە رێورەسمی ناساندنی پرۆژەی نوێی ناوەندی کو‌لتووریی ئەتاتورک کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: ''هیوادارام کۆبوونەوەی ناساندنی پرۆژەی ناوەندی کو‌لتووریی ئەتاتورک ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ شار و وڵاتەکەمان. بەناوی خۆم و گەلەکەمەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە بەدیهێنانی ئەم پرۆژەیەدا هەر لە وەزارەت، شارەوانی و ئەندازیاران ماندووبوون. پشت بەخوا وەک کەمێک پێشتریش ئەندازیارە بەڕێزەکەمان باسی کرد، دوای ئەوە کە لە چارەکی یەکەمی ٢٠١٩دا ئەگەر نسیب بێت ئەم ناوەندە تەواوکرا و بە رووی پێشکەشکردنی خزمەتدا کرایەوە، ناوەندی کو‌لتووریی ئەتاتورک دەبێتە جێگەی شانازیی ئیستانبوڵ و سیمبولی راستەقینەی شارەکە''.
گوتیشی: ''تورکیا ئەمڕۆ دەست بە کارێک دەکات کە دەبووایە ١٠ ساڵ لەمەوبەر دەستیپێبکات. لەبەر ئەوەش زۆر دڵم تەنگە. چونکە ئێمە زۆر دەمێک بوو ناوندی کو‌لتووریی ئەتاتورکمان تەواوکردبوو و خستبوومانە خزمەتی گەلەکەمانەوە''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له 2007ه‌وه له لایه‌ن دامه‌زراوه جیاجیاكانەوه ئه‌نجامدراوه، ده‌ریده‌خه‌ن كه ئه‌م بینایه ئیدی به كه‌ڵكی به‌كارهێنان نه‌ماوه و گوتی: "زۆر باش ده‌زانین كه دژایه‌تیكردنی سه‌ر له نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی بیناكه، به هۆی هه‌ستی هونه‌ری و كولتووریی نییه، به‌ڵكو به هۆی ئاراسته‌كردنی ئایدۆلۆجییهوهیه. دوای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ، پڕۆتێستۆ و كه‌مپینانه له كۆتاییدا گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیری و مه‌نتق. ئه‌مڕۆ به ناساندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، قۆناغی رووخاندن و سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ناوه‌ندی كولتووریی ئه‌تاتورك ده‌ستیپێكرد".
دواتر گوتی: "با له‌وانه بپرسین كه هه‌ركاتێك ده‌میان ده‌كه‌نه‌وه باسی سه‌رده‌می بوون و رۆژئاوایی بوون و مۆردێرنبوون ده‌كه‌ن، ئایا توانیویانه به‌رهه‌مێكیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان؟ بۆ نموونه توانیویانه هونه‌رمه‌ندێكی ئۆپێرا، هونه‌رمه‌ندێكی پۆپ، ئه‌كته‌رێك یان گیتارژهنێك له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا پێبگه‌یه‌نن؟ وه‌ك چۆن نه‌مانتوانیوه ئۆتۆمبێلێك، فڕۆكه‌یه‌ك، كۆمپیوته‌رێك، ته‌له‌فۆنێك یان سیستمێكی په‌یوه‌ندی كه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا باوه‌ڕی پێبكرێت دروست بكه‌ین، به‌داخه‌وه له كولتوور و هونه‌ریشدا هه‌مان شكستمان بینیوه".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند "ئەوە دەزانم کە ئەو لایەنانەی چەندین ساڵە هەوڵی رێگرییکردن لە دووبارە بنیاتنانی ناوەندی کو‌لتووریی ئەتاتورک بە بە شێوەیەکی گەورەتر، پراتیکیتیر و مۆدێرنتر دەدەن، زۆرترین سوود لە ناوەندەکە دەبینن. بەڵام ئەوەی کە ئەوان رێگەیەکی هەڵەیان گرتووە، نابێتە هۆی ئەوەی ئێمە کاری دروست ئەنجام نەدەین و لە داهاتووشدا نابێت. هەروەها دیمەنی زۆری هاوشێوەمان لە هەریەک لە ماڕماڕا، تونێلی ئەوراسیا، پردی یاوز سوڵتان سەلیم و زۆر پرۆژەی دیکەدا بینی''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان پاشان گوتی: "ئینشائه‌ڵڵا له مه‌یدانی ته‌قسیم ئیدی ئۆتۆمبێله‌كانیش نابینین. ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له گوموشسوهوه دێن، به‌ژێر زه‌ویدا له شه‌قامی مه‌ته‌وه به‌ره‌و تاشكشلا به‌رده‌وام ده‌بن. له‌به‌رئه‌وه قه‌ره‌باڵخیی ئۆتۆمبێل له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی كولتووریی ئه‌تاتوركدا نابینن. به هه‌مان شێوه قه‌ره‌باڵخی له‌به‌رده‌م میوانخانه‌ی ماڕماڕهشدا نابینن. ئه‌وێش به هه‌مان شێوه له‌ژێر زه‌وییه‌وه رێگای بۆ ده‌گرێت و مه‌یدانی ته‌قسیم به‌ته‌واوی ده‌بێت شوێنی پیاده. له‌به‌رئه‌وه ئه‌م قۆناغی به پیاده‌كردنی مه‌یدانی ته‌قسیمه، له‌گه‌ڵ رێكخستنی بازاڕی نوێ‌دا جیاوازییه‌ك ده‌به‌خشێت. ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی جیاوازیش ده‌هێنێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "بەدڵنیاییەوە لێرە بە ئەندازەی خودی تەلارەکە دەوڵەمەندی چالاکییە کو‌لتووریی و هونەرییەکان گرنگە. ئێرە نابێتە جێگەی ئەوەی دەستبەژێرێکی دیاریکراو بێن و لێرە ئامادەی چالاکییەک بن و سەیری بکەن. بەڵکو دەبێتە جێگەی ئەوەی گەلی ئێمە هەمووی بێت و ئامادەی چالاکییەکان دەبن و سەیریان بکەن".
سەرکۆماری تورکیا تیشکی خستە سەر ئەوەی ئامانجی ئەمڕۆی ئەوان بریتییە لە گرنگیدان بە پێشكه‌وتنی شارستانیه‌ت له سه‌رده‌می دامه‌زرانی كۆماردا و خاوه‌ندارێتیی کردن لێیان و گوتی: ''ته‌نها بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، رێگای جیاجیا به‌كارده‌هێنین. ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو كه توركیامان سێ هێنده گه‌وره‌كردووه، گه‌وره‌ترین و سه‌ركه‌وتووترین هه‌ڵمه‌تی مۆدێرنبوون و سهردهمیانهبوونی مێژووی كۆماره‌كه‌مانه. ئه‌و بینای له شوێنی ناوه‌ندی كولتووریی ئه‌تاتوركدا بنیاتی ده‌نێین، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌یه. كوڕی نه‌خشه‌كێشی ناوه‌نده‌كه حه‌یاتی تابانلیئۆغڵو، مورات تابانلیئۆغڵو نه‌خشه‌یی پڕۆژه‌كه ده‌كێشێت. ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌دێت كه ئامانجه‌كه‌مان هه‌مان ئامانجه و پشت ناكه‌ینه مێژوو، به‌ڵكو هێز له مێژوو وه‌رده‌گرین و به‌ره‌و ئاینده هه‌نگاوده‌نێین".
گوتیشی: ''باوەڕم وایە ناوەندی کو‌لتووریی ئەتاتورک کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ناساندنیمان بۆ کرد، دەبێتە یەکێک لە شاکارەکانی قۆناغی نوێ و پشت بەخوا گۆڕەپانی تەقسیم دەبێتە شوێنێکی زۆر جیاواز و زۆر دەوڵەمەندتر دەبێت. ناوەندی کو‌لتووریی ئەتاتورک تەنها بەو کۆبوونەوە دوو هەزار و ٥٠٠ کەسییانە یادناکرێتەوە کە تیایدا ئەنجامدراون یان ئەنجامدەدرێن''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئەگەر ئێستا ئاوڕێک لە رابردوو بدەینەوە، دەبینین هێنان و بەکارهێنانی بەرهەمی کو‌لتووریی و ژیانی کۆمەڵایەتی و سیستەمی یاسایی ئەورووپا نەیتوانی بمانگەیەنێتە ئەو ئامانجانەی خوازیاریان بووین. چونکە بە داخەوە ئێمە بە توانای شارستانی هاوچەرخ بە شێوەیەکی رووکاری خۆرئاواییبوون و ئەورووپاییبوونمان لێتێکەڵ بوو. بەداخەوە ئەوەمان نەبینی کە لەسەر ئاستی شارستانی هاوچەرخ بوونە خاوەنی دۆزێکی گەردوونی بە واتای خۆبەدەستەوەدان دێت لە جیهانێک کە بە چاوی دوژمن سەیرت دەکات لە لایەن ئەو لاساییکەرەوە کولتوورییانەی تۆ بە رکابەری خۆیان دەزانن. ئێمە خۆبەدەستەوەدان رەتدەکەینەوە. خەبات دەکەین بۆ ئەوەی تورکیا بکەینە وڵاتێکی خاوەن دۆز و قسە لەسەر ئاستی گەردوونی".