Sangar Hamad Azeez
06 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
جارێکی دیکە نوێنەرە دیبلۆماتکارەکانی ئەمریکا لە تورکیا، بەشێوەیەکی سنووردار دەستیان بە پێدانی ڤیزا کردەوە.
خزمەتگوزاری زانیاری ڤیزای ئەمریکا، لەرێگەی ئیمەیڵەوە راگەیەندراوێکی بۆ ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی تورک ناردووە کە تیایدا باس لەوە دەکات کە بەشێوەیەکی سنووردار جارێکی دیکە دەست بە پێدانی ڤیزا دەکرێتەوە.
ئەمەی خوارەوەش دەقی ئیمەیڵەکەیە :
جارێکی دیکە نوێنەرە دیپلۆماتکارەکانی ئەمریکا لە تورکیا، بە شێوەیەکی سنووردار دەستیان کردووە بە پێدانی ڤیزا. ئیدی لەمەودوا ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت گەشت بۆ ئەمریکا بکەن دەتوانن داخوازی خۆیان پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی ڤیزا. پێدانی ڤیزاکەش بەشێوەیەکی سنووردارە و هەر بۆیەش ئەگەری هەیە رێکارەکان کاتی زیاتریان بوێت. ئەگەر بێت و بارێکی لەناکاویش هەبێت و پێویستتان بە وەرگرتنی ڤیزا هەبێت بەشێوەیەکی خێرا، تکایە لە بەشی خوارەوە تێبینی خۆتان بنووسن و روونکردنەوە بدەن لەسەر هۆکاری بارە لەناکاوەکە".