Sefa Mutlu,Kaan Bozdoğan
28 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2022
ئیستانبوڵ-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر بانگێشتی شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا لە رۆژانی ٢٨-٢٩ی نیسان، بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت.
رهجهب تهیب ئەردۆغان بە یاوەری خاتوو ئەمینە ئەردۆغانی ھاوسەری، وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو، وەزیری بەرگریی خولوسی ئاکار، وەزیری داد، بەکر بۆزداغ، وەزیری تەندورستی، فەخرەددین کۆجا، وەزیری گەنجینە و دارایی، نورەددین نەباتی، وەزیری کولتوور و گەشتوگوزار مەھمەت، نووری ئارسۆی، وەزیری بازرگانی، مەھمەت مووش، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، بینالی یڵدرم، سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا، ھاکان فیدان، سەرۆکی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆمار. فەخرەددین ئاڵتون، سەرۆکی کاروباری کارگێڕیی سەرۆکایەتی کۆمار، مەتین کراتڵی و سکرتێری تایبەتی سەرۆکایەتی کۆمار. حەسەن دۆغان کاتژمێر ١٧:٠٠ بە کاتی ئیستانبوڵ بە فڕۆکەی " TRK" لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەتاتورکەوە بەرەو جددە بەڕێکەوت.
ئهردۆغان سڵاوی لە پاسەوانی شەرەف کرد و لەلایەن جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای، پارێزگاری ئیستانبوڵ. عەلی یەرلیکایا و سەرۆکی لقی ئیستانبوڵی ئاک پارتی، عوسمان نوری کەباکتەپەوە بەڕێخرا.