Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
23 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2019
ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "پرۆژەی کەشتیگەی ئیستانبوڵ بە تەنها بە زیادکردنی بەهای براندی ئیستانبوڵەکەمانەوە نامێنێتەوە، ئیشەڵڵا رۆڵی ئەرێنی لە داهاتی گەشتیاریی تورکیاشدا دەبێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێورەسمی دانانی بەردی بناغەی کەشتیگەی ئیستانبوڵ لە ناوچەی بەیۆغڵو جامیکەبیر، گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە میانی گوتارەکەیدا ئەردۆغان رایگەیاند: "پرۆژەکە بە تەنها بە زیادکردنی بەهای براندی ئیستانبوڵەکەمانەوە نامێنێتەوە، ئیشەڵڵا رۆڵی ئەرێنی لە داهاتی گەشتیاریی تورکیاشدا دەبێت. گه‌یشتنی پڕۆژه‌ی کەشتیگەی ئیستانبوڵ به‌م قۆناغه‌ی ئێستای تا دوا راده به گرنگ ده‌زانم. له راستیدا ئه‌و دیمه‌نه‌ی ئه‌مڕۆ وانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه دراوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئامانجیان بە بەردەوامی دژایه‌تی خزمه‌تگوزار-وه‌به‌رهێنانە لە توركیا".
گوتیشی: "جەهەپە هاوشێوەی سەرجەم ئەو وەبەرهێنانانەی کە بۆ ئیستانبوڵ و پارێزگاکانی دیکەمان کردووە، لە پرۆژەیەشدا پەنای بردە بەر دادگا. لە ناوەندی کو‌لتووریی ئەتاتورک هەمان کاریان کرد. هەمان شتیان لە ناوەندی حەربییە بۆ کۆنگرەکان کرد. چونکە کاری ئەمانە هەموو کاتێک رێگرییکردنە. لەهەرجێیەک کارێکی باش هەبێت، لەوێ جەهەپە دەبینن لە دژیەتی".
سه‌ركۆماری توركیا راشیگەیاند: "ئێستا سه‌یری كه‌نداوی ئیزمیر بكه‌ن به‌داخه‌وه بۆنی دێ وه‌ك هالیچ-ی جاران. له‌به‌رئه‌وه ده‌ڵێین شارهوانیسازیی كاری ئاك پارتییه و با ئیزمیریش به‌ده‌ست بهێنن چونكه ده‌مانه‌وێت ئه‌وێش پاك و خاوێن بكرێته‌وه".
هەروەها گوتی: "هێڵی دهكۆڤیلی ئاسنینی هالیچ-كهمهربورگاز-ده‌ریای ره‌ش لە کەناراوەکانەوە راده‌كێشین".