Sarp Özer,1 23
23 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار سەبارەت بە دیدار و کۆبوونەوەکانی لە ئەمریکا، رایگەیاند: "بیروڕامان ئاڵوگۆڕکرد سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری کشانەوە لە سووریا. ئەوەمان وەبیری موخاتەبەکانمان هێنایەوە کە بە هیچ شێوەیەک بۆشایی لە دەسەڵاتدا لە میانی کشانەوە لە سووریا جێنەهێڵرێت".
خولوسی ئاکار سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ بریکاری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پاتریک شاناهان، روونکردنەوەی دایە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو.
ئاکار باسی لەوەکرد لەگەڵ شاندێک کە هەریەک لە سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، یاشار گولەر و باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن، سەردار کڵچ-ی تێدابووە، لەگەڵ موخاتەبەکانیان لە پێنتاگۆن کۆبوونەتەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا تیشکی خستەسەر ئەوەی لە کۆبوونەوەکەدا ئەولەوییەتی تاوتوێکردن دراوەتە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رایگەیاند: "جارێکی دیکە جەختمان لە سووربوونمان لە پێکەوە بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم رێکخراوە تیرۆریستیەکان و لەسەروو هەمووشیانەوە پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە، داعش و فەتۆ کردەوە. ئەوەمان بینی کە ئەوان بە شێوەیەکی ئەرێنی لە کارەکانمان لەوبارەیەوە دەڕوانن".
خولوسی ئاکار ئاماژەی بەوەشکرد لە کۆبوونەوەکەدا باسی بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ کراوە و رایگەیاند: "بابەتی رادەستکردنەوەی سەردەستەی فەتۆ و ئەندامانی دیکەی رێکخراوەکەمان هێنایە بەرباس. لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەردەوام دەبین لەوەی لە نزیکەوە چاودێریی ئەم بابەتە بکەین".
هەروەها سەبارەت بە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا کە لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپەوە راگەیەندرابوو، ئاکار گوتی:
"بیروڕامان ئاڵوگۆڕکرد سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری کشانەوە لە سووریا. ئەوەمان وەبیری موخاتەبەکانمان هێنایەوە کە بە هیچ شێوەیەک بۆشایی لە دەسەڵاتدا لە میانی کشانەوە لە سووریا جێنەهێڵرێت. کێشەی منبج هەبوو کە هەر لەسەرەتاوە ئێمە گرنگیمان پێدەدا، ئەوەشمان هێنایە بەرباس. هەریەک لە بابەتەکانی دەستبەجێ چۆڵکردنی منبج لەلایەن تیرۆریستانی یەپەگەوە، کۆکردنەوەی ئەو چەکە قورسانەی کە هەیانە و رادەستکردنی دەسەڵات بە منبجییەکانمان بە بیرهێنانەوە. موخاتەبەکانمان ئەوەیان پەسەندکرد کە نەخشەرێگای منبج بکەوێتە بواری جێبەجێکردەوە، رێگریی لە دواکەوتن تێیدا بکرێت و هەرچی زووە بگاتە ئەنجام و جەختیان کردەوە کە لەوبارەیەوە کاردەکەن".
- "به‌رده‌وام ده‌بین له ئاڵوگۆڕی بیروڕا"
ئاكار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تاوتوێی بابه‌تی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارامییان له سووریا كردووه و گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه گوێمان له بۆچوونی ئه‌وان گرت و بۆچوونی خۆیشمان خسته روو. باسمان له‌وه كرد كه پێویسته ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی دروست ده‌كرێ به تایبه‌تی تیرۆرویستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه‌ی لێ ده‌ربكرێن و له ژێر كۆنتڕۆڵی توركیادا بێت، له رێگای ئه‌و كه‌شه ئارامه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه بڕه‌خسێندرێ ئه‌و هاووڵاتییه سووریانه‌ی به كورد، عه‌ره‌ب، ئاشووری كلدانی له توركیا میواندارییان ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاك و ماڵی خۆیان".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-یش ئاكار گوتی: "به‌خۆشحاڵییه‌وه به‌شێك له‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا بڕیاریان لێ درا ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بووه. له نزیكه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ ره‌خسا نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانمان به دانوستانكاره ئه‌مریكییه‌كانمان بگه‌یه‌نین. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئێف٣٥، ئێس-٤٠٠ و پاتریۆته‌وه ئاڵوگۆڕی بیروڕامان كرد. له‌باره‌ی ئه‌م ته‌وه‌رانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌مباره‌یه‌وه و بۆ هاتنه‌ئارای چه‌ند پێشهاتێكی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌وه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، چیمان له‌ده‌ست بێت درێغی ناكه‌ین".