Muhammet Ali Kemal
16 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2016
ئەنقەرە
ئەسپسوارەکان یاوەری سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی-یان کرد لەشەقامەکەی بەردەم کۆشکی کۆمار تاوەکو دەروازەی پێشوازی کردن.
دواترسەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دەروازەی سەرەکی کۆشکی کۆماری، بەدەم تەقاندنی تۆپ و دواتر لێدانی مارشی نیشتمانیی هەردوو وڵات پێشوازیی لە روحانی کرد.
حەسەن روحانی بە زمانی تورکی سڵاوی لە یەکێک لە سەربازەکانی رێوڕەسمی پیشوازییەکە کرد.
لە رێوڕەسمەکەدا ئاڵای هەر ١٦ دەوڵەتە تورکییەکەی بەدرێژایی مێژوو دامەزراون، هەڵواسرابوون و ژمارەیەک سەرباز وەک نوێنەری ئەو دەوڵەتانە بەشدارییان پێکرابوو.
دوای ناساندنی شاندی هەردوولا، ئەردۆغان و روحانی لەسەر پەیژە و لەبەردەم ئاڵای تورکیا و ئێراندا تەوقەیان کرد و وێنەیان گرت.
لەدوای کۆتایی هاتنی رێوڕەسمەکە، هەردوو سەرکۆمار دەستیان بە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکەیان کرد.